هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا له دژی خه‌نجه‌ر هاتنه ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به توندی وه‌ڵامی "خه‌میس خه‌نجه‌ر" سه‌رۆكی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی بۆ پێكهاته‌ی سوننه ده‌ده‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن: كۆنگره‌كانی خه‌نجه‌ر و هاوشێوه‌كانی وێرانی و كاره‌ساتی بۆ عێراق و پارێزگا سوننه‌نشینه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه شێخ"موزاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت" گوته‌بێژ به ناوی ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: خه‌میس خه‌نجه‌ر و سیاسییه هاوشێوه‌كانی ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی سوننه بكه‌ن، چونكه به هۆی سیاسه‌تی ئه‌وانه‌وه له ماڵ و حاڵیان ده‌ركران و شاره‌كانیان وێرانكرا،به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌و توێژه باڵایه‌وه كه خه‌ڵكیان دووچاری خێوه‌تگاكان و مانگرتن كرد و هانیاندان هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بكوژن و شاره‌كان وێران بكه‌ن دووچاری نه‌هامه‌تی گه‌وره بوونه‌وه.
شێخ مزاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا
هه‌روه‌ها گوتی: پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا نیشته‌جێن، به سوننه و كورد و شیعه و كریستیان و ئه‌وانی دیكه‌وه و خه‌میس خه‌نجه‌ر كه هه‌موو بایه‌خی بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌یه و سه‌ر به پارێزگایه‌كی تره،مافی ئه‌وه‌ی نییه بانگێشتی كۆنگره‌یه‌كمان بكات كه په‌یوه‌سته به چاره‌نووسی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه خه‌نجه‌ر و هاوشێوه‌كانی ئه‌و مافه‌یان نییه بۆچوونی خۆیان به‌سه‌ر پارێزگاكانی"دیاله" و "سه‌ڵاحه‌ددین" و "نه‌ینه‌وا" و ته‌نانه‌ت ئه‌نباریشدا بسه‌پێنن،له كاتێكدا هه‌موو پارێزگاكان سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی خۆیان هه‌یه.
خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی بۆ پێكهاته‌ی سوننه‌كانی عێراق
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پاش ئه‌وه‌دێت كه دوێنێ خه‌میس خه‌نجه‌ر له دیدارێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندبوو" سه‌ركرده دیاره‌كانی سوننه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كۆده‌بنه‌وه بۆ دیاریكردنی ستراتیژیه‌تێكی سیاسی تاكو بخرێته به‌رده‌ستی لایه‌نه سیاسییه كوردی و شیعییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" پاڵپشتی له سیسته‌مێكی فیدراڵی ده‌كه‌ین كه بتوانێت"سوننه" و "كورد" و "شیعه" تێیدا رۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوچه‌كانی خۆیان له ده‌ستدابێت بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی عێراق پارچه پارچه بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو كه هه‌موو یاساكان ده‌وڵه‌تیان بۆیاغێكی ئاینی كردووه و سوننه‌ش تێیدا فه‌رامۆشكراوه،بۆیه هیچ چاره‌یه‌كمان نییه جگه له‌وه‌ی بچین بۆ وڵاته هه‌رێمییه‌كان له پێناوی شكاندنی ئه‌و دۆخه و پاراستنمان،یان دابه‌ش ده‌بین.