هێشتا مه‌ترسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن داعش نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن داعشه‌وه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵدا هۆشداری ده‌دات و شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ش ده‌ڵێن" چه‌كدارانی داعش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه و كه‌ره‌سته‌ی پێویستیان له به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی دروست بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه"عومه‌ر به‌رزنجی" بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌و كاته‌ی له كۆنگره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له شاری "لاهای" هۆڵه‌ندی گوتارێكی پێشكه‌ش كردووه،باسی له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رێكخراوی داعش كردووه، هۆشداریداوه كه مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه له میانی جه‌نگی موسڵدا چه‌كدارانی داعش ئه‌و چه‌كه به‌كاربهێنن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه بۆردوومانی شاری هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیایی هێشتا له بیره‌وری عێراقییه‌كاندا ماوه كه له ساڵی 1988 به‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه بۆردوومان كرا و به‌هۆیه‌وه 15 هه‌زار كه‌س شه‌هید و بریندار بوون.
هه‌روه‌ها بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌و كۆنگره‌یه‌دا دواین ره‌وشی مه‌یدانی جه‌نگی موسڵی خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌و سه‌ركه‌وتنانه كردووه كه هێزه عێراقییه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا به گشتی و سه‌نته‌ری پارێزگاكه به تایبه‌تی به‌ده‌ستیان هێناوه.
ئه‌م قسانه له كاتێكدایه پێشتر رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، له ساڵی 2014 وه تا ئێستا چه‌كدارانی رێكخراوی داعش 52 جار له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له عێراق و سووریا،چه‌كی كیمییاییان به‌كارهێناوه له‌وانه گازی خه‌رده‌ل و كلۆر و كبریت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی چاودێری ململانێكان له له‌نده‌ن داوه كه رایانگه‌یاندووه: سێ به‌شی هێرشه كیمیاییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له شاری موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی عێراقی و ئه‌مریكی له‌و كاته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و ره‌ققه ده‌ستیپێكردووه زه‌نگی مه‌ترسییان له باره‌ی زیادبوونی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن داعشه‌وه لێداوه.
گوته‌بێژی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق،جه‌نه‌راڵ"جۆن دۆریان" رایگه‌یاندووه" هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ن له باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی،چونكه له‌و جۆره چه‌كه‌یان به‌كارهێناوه و پێشبینی ده‌كه‌ین به‌رده‌وامبن له به‌كارهێنانی.
هه‌روه‌ها گووتی" توانای چه‌كدارانی داعش بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی توانایه‌كی سه‌ره‌تاییه،هێزه عێراقی و ئه‌مریكییه‌كان بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ئاماده‌كراون به تایبه‌تی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و جۆره چه‌كه.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی چاودێری ململانێكان"كلۆمپ ستراك ئانه" گوتوویه‌تی" له‌و كاته‌ی چه‌كدارانی داعش له موسڵ زیاتر خاك و ناوچه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن،مه‌ترسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌نگاوه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان خاوبكه‌نه‌وه و له پێشڕه‌وییه‌كانیان رایانبگرن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" موسڵ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كه كیمیاییه‌كانی داعشه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر شاره‌كه،زۆربه‌ی شاره‌زایان و كه‌ره‌سته‌كانی دروستكردنی ئه‌و چه‌كه، له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ كاروانی خێزانی سه‌ركرده‌كانی داعشدا گواستراوهنه‌ته‌وه بۆ سووریا.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌وانه‌یه چه‌كدارانی داعش له كۆگاكانی چه‌كی كیمیایی رژێمی سووری ده‌ستیان به‌و چه‌كانه گه‌یشتبێت،هه‌روه‌ها له پاشماوه‌كانی رژێمی سه‌ددام حسێنیش سوودمه‌ند بووبن كه له رۆژانی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا له‌و چه‌كانه‌ی له به‌رده‌ستدا بووه و به‌كاریهێناوه.
به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكی شتێكی دیكه ده‌ڵێن و رایانگه‌یاندووه" ئه‌و جۆره كه‌ره‌ستانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه بۆ چه‌كی كیمیایی به‌كارهاتوون ، له‌و جۆره كه‌ره‌ستانه نییه كه له كۆگاكانی رژێمی پێشووی عێراقیدا هه‌بوون.