ھاوپەیمانان: شەڕی موسڵ له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا كوتایی دێت
K24 – هه‌وڵیر
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رایگەیاند پێویستیان به چه‌ندین هه‌فته یان مانگ ھەیە بۆ یەكلا كردنەوەی شەڕی موسڵ.
جۆن دۆریان رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵ كردنی موسڵ بە پێی ئەو پلانەی بۆ دارێژڕاوە بەڕێوە دەچێت و ھێزە عێراقییەكان لە پێشڕەوییەكانیان بەردەوامن و سەرباری ئەوەی داعش تەكنیكی وەحشیانە بە كار دەھێنێت، وەك بە ئامانج كردنی ھاووڵاتیان، به‌ڵام ھێزە عێراقییەكان چەندین گەڕەكییان لە رۆژھەڵاتی موسڵ كۆنترۆڵ كردووە و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراویان له‌ناو بردووه، له‌گه‌ڵ كورژانی سه‌دان چه‌كداری داعش.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا به‌شی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كەكانی به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه.
لێدوانی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاته له‌گه‌ڵ شكاندنی هێڵه به‌رگرییه‌كانی داعش له گه‌ڕه‌كه‌كانی "سكر" و "تامیم" له باكوور و رۆژهه‌لاتی موسڵ.
به‌پێی هه‌واڵێكی "العربیه" ئامر لیوای 73 سوپای عێراق عه‌مید روكن شوكر نه‌عیمی رایگه‌یاند ئێستا شه‌ڕی كوڵان به كوڵان له هه‌ردوو گه‌ڕه‌ك به‌رده‌وامه. ئاماژه به‌وه‌شی دا هێزه‌كانی دژه تیرۆر نیوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه و هێزه‌كانی دیكه‌ش له باشووری موسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.