به ڤیدیۆ: بزانه كچیكی خه‌ڵكی موسڵ به بینینی هێزه ئه‌منییه‌كان چی ده‌ڵێت و چۆن ده‌گری
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق له په‌یجی فه‌رمی خۆیان ڤیدیۆی گه‌ڕه‌كێكی به‌ری ده‌سته چه‌پی رۆژهه‌ڵاتی موسڵیان بڵاوكردووه‌ته‌وه،له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت كه خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به تایبه‌تی ژنان و كچان به راده‌یه‌ك به بینینی هێزه عێراقییه‌كان و رزگاربوونیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش خۆشحاڵن، به‌شێكیان له خۆشی‌دا هه‌لهه‌له ده‌كێشن و كچێكیش به هه‌ناسه‌سواری ده‌گری و فرمێسكی شادی ده‌ڕێژێت.
ئه‌و ماڵانه كه تازه شه‌ڕ له كۆڵانه‌كه‌یان كۆتاییهاتووه و چه‌كدارانی داعش هه‌ڵاتوون، ئاڵای سپییان وه‌ك نیشانه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به ماڵه‌كانیانه‌وه كردووه و به گه‌رمی پێشوازی له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن و له ئامێزیان ده‌گرن.
كچێك كه به هه‌ناسه‌سواری قسه ده‌كات و ده‌گری، به له‌هجه‌ی عه‌ره‌ب موسڵ به هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێت"ماصدقتو اغشعكم" واتا "باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد جارێكی دیكه بتانبینمه‌وه" و ژنێكی دیكه ئاوی زمزم ده‌دات به‌و تیمه سه‌ربازییه‌ی له‌گه‌ڵ"عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی" گه‌وره فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆردا چوونه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كه.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.