ديمه‌شق: ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ڕۆيه و كار بۆ لێدانى سه‌قامگيرى سووريا و عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا به توندى وه‌ڵامى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى دايه‌وه.
دوێنێ ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئامانجى له‌شكركێشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر خاكى سووريا له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د و نه‌مانى به‌شار ئه‌سه‌ده له سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
له وه‌ڵامى ئه‌و لێدوانه‌دا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رايگه‌ياند، ئه‌و قسانه‌ى ئه‌ردۆغان سنوورێكى بۆ درۆ و چه‌واشه‌كارييه‌كانى توركيا له باره‌ى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر سووريا دانا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ساناى ره‌سمى سووريا بڵاويكرده‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رايگه‌ياند، ئه‌و لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان به روونى دوژمنكارى و ده‌ستدرێژى ئاشكراى توركياى بۆ سه‌ر زه‌وى سووريا ئاشكرا كرد.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و دوژمنكارييه‌ى توركيا ئه‌نجامى چاوچنۆكى و وه‌همه‌كانى سه‌ره‌ڕۆيه‌كى ئيخوانى توندڕه‌وى وه‌ك ئه‌ردۆغانه كه توركياى كردووه‌ته بنكه‌ى سه‌ره‌كى گرووپه تيرۆريسته‌كان و كار بۆ لێدانى سه‌قامگيرى و ئاسايشى سووريا و عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا له به‌ياننامه‌كه‌يدا ئه‌وه‌شى وتوه: توركيا يه‌كه‌م به‌رپرسيارێتى خوێن و ئازارى هه‌موو ئه‌و بێتاوانانه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه به هۆى تاوانه تيرۆريستييه‌كانه‌وه كه‌وتوونه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ش به پشتيوانى رژێمى توركيا ئه‌نجامدراوون. وه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريادا هاتووه.