یاریزانێكێكی ریال مه‌درید زۆر گریاوه
دوای تێك‌شكان و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی یانه‌ی چاپیكوینسی برازیلی، له‌سه‌ر ئاسمانی كۆلۆمبیا كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 76 سه‌رنشین، یانه‌ی ریال مه‌درید پێش مه‌شقه‌كانی دوێنێیان خوله‌كێك بۆ گیانی كۆچكردووه‌كان وه‌ستان، له نێویاندا، یاریزانێكی ریال مه‌درید له هه‌مووان زیاتر ده‌گریا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ماركای ئاشكرای كرد كه مارسیلۆ له كاتی بیستنی هه‌واڵی كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ی دوێنێ زۆر گریاوه كه ده‌یان هاونیشتیمانی مارسیلۆ گیانیان له‌ده‌ستدا.
مارسیلۆ دوێنێ له كاتی مه‌شقه‌كان زیاتر له هه‌موو یاریزانه‌كان فرمێسكی له چاوه‌كانی باریوه، به‌شێوه‌یه‌ك گریاوه كاریگه‌ری له زێدان كردووه كه به‌هۆیه‌وه زیزۆ سه‌ربه‌ستی كردووه كه بچێت پشوویه‌ك وه‌ربگرێت و رووخساری بشووات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، 3 یاریزانی كۆچكردووه‌ی فرۆكه تێكشكاوه‌كه له هاوڕێیه نزیكه‌كانی مارسیلۆ بووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی ریال مه‌درید زۆر دڵته‌نگ و نیگه‌ران بكات.
رۆژی سێشه‌ممه فرۆكه‌یه‌كی بڕازیلی كه 81 كه‌سی تێدابوو به هۆكارێكی نادیار له له ئاسمانی كۆلۆمبیا كه‌وته خواره‌وه و له ئه‌نجامدا ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك رزگاریان بوو، كه له نێوانیاندا شاندی یانه‌ی چاپیكوێنسی بڕازیلی له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شته‌دا بوو و زۆربه‌یان مردن.