پوتين و ترامپ رێكده‌كه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كردووه و له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن رێككه‌وتوون.
پوتین، له گوته‌كه‌یدا، له كۆڕبه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له مۆسكۆ گوتی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دواییدا، به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه‌ی زۆری كردووه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ی ئێمه نه‌بووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا دوای دامركانه‌وه و ته‌واوبوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆشكی سپی، ده‌رفه‌تێكه بۆ چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان، ئه‌وه‌ش شتێكی گرنگه، نه‌ك ته‌نها بۆ هاووڵاتییانه ئه‌م دوو وڵاته، به‌ڵكو ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و سه‌قامگیری جیهانیش ده‌كات".
پوتین له باره‌ی دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ترامپدا، گوتی: "له دوایین په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ترامپ رێككه‌وتین، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێمه نییه و بێگومان ده‌بێت چاكبكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وڵاته‌كه‌مان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه".