ئێران وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئیران بۆ كاروباری سیاسی وه‌ڵامی لێدوانێكی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی چوونی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناو سوریا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان توانایی له‌ناو بردنی به‌شار ئه‌سه‌دی نییه.
ره‌سول سه‌نایی راد رایگه‌یاند "سه‌رچاوه‌ی رووداوه‌كانی سوریا زیاتر ده‌ره‌كین تا ناوخۆیی، ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆیی هه‌بێت، پایته‌خت ده‌بێته سه‌نته‌ری گۆڕانكارییه‌كان، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریا دیتمان له دیمه‌شق هێچ شتیك رووی نه‌دا، زۆرترین رووداوه‌كان له ناوچه سنوورییه‌كان بوون و وڵاتانی دیكه ده‌ستیان هه‌بووه له‌م رووداوانه".
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران به ئاماژه‌پێدان به دوایین لێدوانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئامانجی ره‌وانه كردنی هێز بۆ سوریا رایگه‌یاند "ئه‌ردۆغان توانایی له‌ناوبردنی ئه‌سه‌دی نییه، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و تواناییه هه‌بوایه، له ماوه‌ی رابردوو له پێكهێنانی ناوچه دژه فڕین سه‌ركه‌وتوو ده‌بوو و قسه‌كانیشی نوێ نین و جۆڕێكه له دڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستان".
پێشی وایه وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌ك فه‌ره‌نسا پشتیوانیان له "تیرۆریسته‌كان" كرد و پشتگیری داراییشیان له لایه‌ن وڵاتانی وه‌ك سعودیه، قه‌ته‌ر و ئیمارات دابین ده‌كرا و پشتگیری لوجستیشی له لایه‌ن توركیا و ئوردن به رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته له لیبیا و گواستنه‌وه بۆ كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێبه‌جێ ده‌كرا.
لێدوانی ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی روسیای لێكه‌وته‌وه‌و گوته‌بێژی پوتین به بیرهێنانه‌وه‌ی لێك تێگه‌یشتنی پێشووی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی سوریاوه داوای رونكردنه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ قسه‌كانی ئه‌ردۆغانی كرد.
هه‌ر له‌باره‌ی لێدوانی ئه‌ردۆغان، كه‌ماڵ كلچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په گوتی "ئه‌سه‌د له باب نییه، به‌ڵكو له دیمه‌شقه".