به وێنه...ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه دڵی هانده‌رانی بارسێلۆنا توند ده‌كات

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا میدیاكانی ئیسپانیا به لێدوانی ئاگرین و دیمه‌نی توندوتیژییه‌كانی یارییه‌كانی پێشووی كلاسیكۆ بازاری خۆیان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان گه‌رم كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1 دێسێمبه‌ری 2016، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا به پشتبه‌ستن به هه‌ندێك وێنه‌ی پێشووی كلاسیكۆ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێشتر زێدان وه‌ك یاریزان زۆرترین توندوتیژی له دژی یاریزانانی بارسێلۆنا به‌كارهێناوه.
هه‌مان سه‌رچاوه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه، له نێو یاریزانانی پێشووی بارسێلۆنا، یاریزانه فره‌نساییه‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید زۆرترین دژایه‌تی لویس ئێنریكی كردووه و له چه‌ندان دیمه‌ن توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌ی له دژی به‌كارهێناوه.
پێگه‌ی سپۆرتی ئه‌وه‌شی خستۆته روو ئه‌گه‌ر یاریزانانی بارسێلۆنا به ژیرانه یاری نه‌كه‌ن، زێدان وه‌ك راهێنه‌ریش یاریزانه‌كانی بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی له دژی ئه‌ستێره‌كانی بارسا هان ده‌دات.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كلاسیكۆی ئیسپانیا له كاتژمێر 06:15 خوله‌ك له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی ریال مه‌درید بكات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)