ئه‌ردۆغان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له‌و لێدوانه‌ی كه گوتبووی هێزه‌كانی توركیا بۆ روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د چوونه‌ته ناو سوریا.
ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ موختاره‌كان رایگه‌یاند "ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات هیچ وڵاتێك یان كه‌سێك نییه، ته‌نیا رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه".
ئه‌ردۆغان رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاندبوو "بۆ كوتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دی سته‌مكاری چووینه ناو سوریا، نه‌ك بۆ شتێكی دیكه"، كه مه‌به‌ستی هێرشی سه‌ربازی توركیایه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له نێوان عه‌فرین و كوبانێ.
پاش ئه‌وه‌ی روسیا داوای رونكردنه‌وه له ئه‌نقه‌ره كرد به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان كه پێچه‌وانه‌ی لێك تێگه‌یشتنی نێوان روسیا و ئه‌نقه‌ره‌یه له‌باره‌ی ره‌وشی سوریا، ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه قسه‌كانی راست كرده‌وه و گوتی ئامانجیان له‌و هێرشه هیچ وڵاتێك یان كه‌سێك نییه، ته‌نیا رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه.
لێدوانی پێشووی ئه‌ردۆغان ناڕه‌زایه‌تی ئیرانیشی لێكه‌وته‌وه و جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌مباره‌وه گوتی "ئه‌ردۆغان توانایی له‌ناوبردنی ئه‌سه‌دی نییه، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و تواناییه هه‌بوایه، له ماوه‌ی رابردوو له پێكهێنانی ناوچه‌ی دژه فڕین سه‌ركه‌وتوو ده‌بوو و قسه‌كانیشی نوێ نین و جۆڕێكه له دڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستان".
له ناوخۆی توركیاش، كه‌ماڵ كلچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په به ره‌خنه‌گرتن له‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان گوتی "به‌شار ئه‌سه‌د له باب نییه، به‌ڵكو له دیمه‌شقه" و هه‌روه‌ها به قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان تۆمه‌تباری كرد كه پێی وایه ئیراده‌ی په‌رله‌مان بۆ شتێكی دیكه به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی بۆ "شه‌ڕی دژی تیرۆر" رێگه به ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنوور به سوپای توركیا دا.