داوای راگرتنی فشاره‌كانی سه‌ر مه‌سیحییه نوێیه‌كانی ئێران ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئێران فشاری له سه‌ر ئه‌و موسوڵمانانه‌ی وڵاته‌كه‌ی زیاتر كردووه، كه له‌م دواییانه‌دا ئاینه‌كه‌ی خۆیان گۆڕیووه و بوونه‌ته مه‌سیحی.
کەمپیەنی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئیران لەگەڵ 18 رێکخراوی دیکەی مافی مرۆڤ، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای کۆتایی هێنان بە ئازاردنی ئەو کەسانە دەکەن کە لەم دواییانەدا ئایینی مەسیحییان هەڵبژاردووە و بوون به مه‌سیحی.
لە به‌شێكی بەیاننامەکەدا هاتووە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە هاوینی رابردوودا گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی کە پێشتر موسوڵمان بوون له‌م دواییانه‌دا ئاییه‌نه‌كه‌ی خۆیان گۆریووه و بوون به مه‌سیحی.
هه‌روه‌ها له‌و بەیاننامەدا هاتووه: ته‌نها له مانگه‌كانی بەهار و هاوینی رابردوودا 79 کەس لەو مەسیحییانە لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران دەست بەسەر کراون و زۆربەیان لە چەند رۆژێكه‌وه هەتا مانگێک لەژێر لێپرسینەوە دابوون.