پێشنیازی پێكھێنانی ئەنجوومەنێكی باڵای سیاسی ده‌كرێت

زانيارى له‌ باره‌ی پێكهاته‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی بزانه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

حزبی شیوعی كوردستان  پێشنیازی پێكھێنانی ئەنجوومەنێكی باڵای سیاسی كردووە، بەجۆرێك مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەرۆكی ئەنجوومەنەكە بێت و كەسی یەكەمی حزبەكانی خاوەن كورسی پەرلەمانیش ئەندامانی ئەنجوومەنەكە بن، لەبەرامبەردا یەكگرتوو بۆچوونی وایە نابێ ئەمە ببێتە شوێنگرەوەی دامەزراوە شەرعییەكان و كۆمەڵی ئیسلامیش بە درێژەدان بە لەكارخستنی پەرلەمانی كوردستانی دەزانێت.