رووسيا: سێ هه‌زار مه‌ده‌نى له خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب رزگاريان بووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌نته‌رى رووسيا بۆ هه‌ماهه‌نگى ئاشته‌وايى له سووريا رايگه‌ياند، زياتر له سێ هه‌زار كه‌س له ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب رزگاريان بووه.
سه‌نته‌ره‌كه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيايه و بنكه‌ى سه‌ره‌كى له حميميمى ده‌وروبه‌رى لازقيه‌يه له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، 1587 منداڵ له‌ناو ئه‌و رزگاربووانه‌دان كه خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌بيان به سه‌لامه‌تى به‌جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، 36 حاڵه‌تى ته‌قه‌كردنيان له لايه‌ن گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانه‌وه تۆمار كردووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، زۆرترين كرده‌وه‌ى چه‌كدارى له لايه‌ن به‌ره‌ى نووسره‌ى پێشوو و فه‌تحولشامى ئێستا و دواى ئه‌ويش داعشه‌وه ئه‌نجامدراوون، هه‌روه‌ها جه‌يشى حوڕ و جه‌يشى ئيسلاميش پێشێلكارييان ئه‌نجامداوه.