كوردستان 24 هۆكارى دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و يه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی لە شاری ھەولێر بڕیار وایە لە شاری سلێمانیش لەگەڵ ھەر یەك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان كۆببێتەوە.
یەکێتی هەوڵدەدات بەهەردوو باڵەکەیەوە لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە. بزووتنەوەی گۆڕانیش رایدەگەیەنێت پڕۆژەی هەیە و لەکۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی پێشکەشی دەکات.
دوای چەندین ھەوڵی بەردەوام بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵه‌که‌ی ناو یه‌کێتی، به‌ڵام ئه‌نجامیان نه‌بوو، که‌چی ئێستا له پێناو چاره‌سه‌رکردنی پرسه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ردوو باڵه‌که‌ی یه‌کێتى به نیازن به شاندێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شاندی پارتی کۆبنه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی بۆ کاتێکی تر دوابخرێت.