سبه‌ى نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌ده‌ن

كۆتا رۆژ دانرا تا لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه‌هه‌یانه‌.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنی كۆتايی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وپیشنیازانه‌ی كه‌هه‌یانه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌بودجه‌دا جێگیری بكه‌ن ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه ‌یاساى بودجه‌ی گشتی ساڵی 2017 بۆ سبه‌ی كاتژمێر 05:00 ئێواره‌ دواخراو كۆتا رۆژ دانرا تا لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه‌هه‌یانه‌.