بارزانى: شه‌رمه‌زارى بۆ ئه‌وانه ده‌مێنێته‌وه ئاڵاى كوردستان ده‌سووتێنن
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا سوپاس و پێزانينى خۆى ئاراسته‌ى خه‌ڵكى شارى عاموودا كرد و رايگه‌ياند، دەستخۆشیتان لێ دەكەم كە بە پشوودرێژی و بەرخودانتان ئاڵای كوردستان دەپارێزن كە ئاڵای خوێنی شەهیدان و هێمای پێكەوەژیان و ئاشتیخوازییە.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا، كه له ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن.
جێى ئاماژه‌يه، دوێنى له شارى قاميشلۆ مانگرتنێك له دژى ده‌ستگيركردنى ئه‌ندام و به‌رپرسانى ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌نجامدراو و رێكخستنى گه‌نجانى شۆرشگێڕى سه‌ر به پارتى يه‌كێتى ديموكراتى ناسراو به په‌يه‌ده، هێرشيان كرده سه‌ر گردبوونه‌وه‌ى مانگرتووه‌كان و له ئه‌نجامدا 5 هاووڵاتى بريندار بوون.
هه‌روه‌ها شه‌وى رابردوو، هێرشكرايه سه‌ر باره‌گاى نووسينگه‌ى خۆجێى ئه‌نه‌كه‌سه له شارۆچكه‌ى عاموودا و ئاڵاى كوردستان خرايه خواره‌وه و سووتێندرا و سووكايه‌تى به سيمبووڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌يى كورد كران.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی خەڵكی خۆڕاگری شاری عامودا دەكەم، كە بەرگریكاری ڕەسەنایەتی و نیشتیمانپەروەری و بەها بەرزەكانی گەلی كوردستانن. دەستخۆشیتان لێ دەكەم كە بە پشوودرێژی و بەرخودانتان ئاڵای كوردستان دەپارێزن كە ئاڵای خوێنی شەهیدان و هێمای پێكەوەژیان و ئاشتیخوازییە.
لەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە ڕێچكەی نیشتیمانپەروەری و گیانی كوردایەتی و ڕەسەنایەتی سەردەكەوێت و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن.
مسعود بارزانی
3ـی 12ـی 2016