یەكێتی ئەوروپا بۆ ئەسەد: پارە بەرامبەر ئاشتی
K24 – هه‌ولێر
یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی دارایی ده‌خاته به‌رده‌م به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا به‌رامبه‌ر كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و توندوتیژی و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی "گواستنه‌وه‌ی سیاسی".
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی The Times، خستنه‌ڕووی هاوكاری دارایی دوایین هه‌وڵی یه‌كێتی ئه‌وروپایه بۆ پاراستنی ده‌ستڕۆیشتووی روژئاوا له سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته به یه‌كلابوونه‌وه‌ی شه‌ڕی حه‌له‌ب، داواكاری له‌سه‌ر كار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نالۆژیكییه كه پێشتر داوایان كردبوو.
هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی به به‌شداری هه‌وایی روسیا له‌م دواییه ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب گرت و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ده‌ده‌ن، كه گرووپه چه‌كداره‌كان به بوونی زیاتر له 200 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل ئابڵۆقه دراون.
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا، فێدێریكا مۆگرینی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، له جیاتی پێداگری له‌سه‌ر چوونی ئه‌سه‌د، پێشنیارێكی نوێ پێشكه‌شیان كردووه كه به‌هۆیه‌وه یارمه‌تی دارایی هه‌موو لایه‌نێك رازی ده‌كات و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی به‌شێكن له پێشنیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا.
پێشیناری یه‌كێتی ئه‌وروپا باس له پێدانی ده‌سه‌ڵات به پارێزگاكان و په‌یوه‌یست بوونی چه‌كدارانی میانڕه‌و به هێزه‌كانی ئاسایشی پارێزگاكان ده‌كات و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڕیوه ده‌برێن، به‌ڵام به دیموكراسییه‌كی زیاتره‌وه.
پیشنیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ جۆرێكه له پیاده‌كردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی، به‌ڵام شێوازه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه له ناو سیسته‌مه‌كانی لامه‌ركه‌زی وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، ئۆتۆنۆمی، فیدراڵی كامه‌یان پێشكه‌ش كردووه، ته‌نیا ئاماژه به پێدانی ده‌سه‌ڵات به پارێزگاكان و تێكه‌ڵكردنی چه‌كدارانی میانڕه‌و به هێزه‌كانی ئه‌منی ناوچه كردووه.
شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا پێی ناوه‌ته ساڵی شه‌شه‌م، كه هێزه‌كانی حكومه‌ت له زۆربه‌ی هه‌ره‌ی زۆری ناوچه‌كان له پێشڕه‌وی دان و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی تەواوی ئەو ناوچانە دەدەن كە لە ماوەكانی رابردوو لە دەستیان داوە.