په‌كه‌كه گه‌نجێكی ده‌ڤه‌ری ئامێدی كوشت
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایگه‌یاند:گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان"په‌كه‌كه" له به‌ری گاره‌ی ده‌ڤه‌ری ئامێدی ناوچه‌ی بادینان گه‌نجێكی خه‌ڵكی گوندی"گیزێ" یان كوشتووه و سێ هاوڵاتی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان بێ سه‌روشوێن كردووه.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 3/12/2016 "5" كه‌سی خه‌ڵكی گوندی"گیزێ" به‌مه‌به‌ستی راوكردن ده‌چنه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی"سگیرێ" به‌ڵام له لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌په‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و له ئاكامدا گه‌نجێگ به ناوی"به‌ڕۆژ ره‌مه‌زان عه‌بدال" كوژراوه و سێ هاوڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی هه‌مان ده‌ڤه‌ر تا ئێستا بێ سه‌ر و شوێنن،ته‌نها یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه رزگار بووه پاش ئه‌وه‌ی توانیوویه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی بشارێته‌وه و دواتر ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساوه و له ده‌ست گه‌ریلاكان خۆی قوتار كردووه.
له باره‌ی چۆنیه‌تی رووداوی كوشتن و بێسه‌ر و شوێنكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌وه "چه‌كدار جه‌مال" په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایگه‌یاند: به دوو جۆر باس له چۆنیه‌تی رووداوی كوشتن و بێ سه‌روشوێنكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كرێت،زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه پێشتر زانیویانه ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌چنه ئه‌و ناوچه‌یه،چونكه له ساڵی 1988 وه په‌كه‌كه ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كردووه به ناوچه‌ه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو و ته‌نها خۆی حوكمیان تێدا ده‌كات و بڕیاریان تێدا ده‌دات، هه‌ر بۆیه له كاتی گه‌یشتنی ئه‌و 5 كه‌سه‌دا بۆسه‌یان بۆ داناوون و ته‌قه‌یان لێكردوون،به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكیان ده‌كوژن و سێ كه‌سی دیكه‌شیان بێ سه‌روشوێن ده‌كه‌ن،به‌ڵام یه‌كێكیان خۆی ده‌شارێته‌وه و پاشتر خۆی رزگار ده‌كات.
هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ ئه‌و رووداوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌چنه ناوچه‌كه و به‌مه‌به‌ستی راووكردن ته‌قه ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌شدا گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه دێن و پێیان ده‌ڵێن نابێت له‌م ناوچه‌یه‌دابن و به‌و هۆیه‌وه كێشه دروست ده‌بێت و یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه ده‌كوژن و سێ كه‌سی دیكه‌شیان بێسه‌ر و شوێن ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌و رووداوه زۆر نیگه‌رانن و كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه كوژراوه‌ش تا ئێستا ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و چاره‌نووسی ئه‌و سێ هاوڵاتییه‌ی دیكه‌ش به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ری ئامێدی و باڵنده زیاتر له 75 گوند و ناوچه‌یان وه‌ك ناوچه‌ی ژێر فه‌رمانڕه‌وایی و یاسا و بڕیاره تایبه‌ته‌كانیان دابڕیووه و رێگه‌ناده‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بچنه‌وه سه‌ر ره‌ز و باخ و ماڵه‌كانیان و بوونه‌ته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ژیانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌دا، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ ئه‌و ره‌وشه دابنێت كه په‌كه‌كه به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌یدا هێناوه.
بەپێی دواین زانیاری پاش گفتوگۆیەكی زۆر لە نێوان خەڵكی ناوچەكە و بەرپرسانی پەكەكە ئەو سێ كەسەی لەلایەن گەریلاكانی پەكەكە دەستگیركرابوون ئازاد كراون.