عه‌لى حه‌مه ساڵح فه‌سڵ كرا
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، عه‌لى حه‌مه ساڵح، به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى له هۆڵه‌كانى وانه خوێندنى زانكۆى حه‌يات فه‌سڵكرا.
عه‌لى حه‌مه ساڵح، قوتابى به‌شى دارايى و بانكى كۆليژى زانسته ئيدارى و داراييه‌كانى زانكۆى حه‌ياتى تايبه‌ت به زانست و ته‌كنۆلۆژيا بووه له هه‌ولێر و ئه‌مساڵ له قۆناغى سێ بووه و به هۆى ده‌وام نه‌كردن و غائيب بوونيه‌وه فه‌سڵكراوه.
به گوێره‌ى بڕيارى زانكۆكه كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، كه رۆژى 28ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 به ژماره 16 ده‌رچووه، هاتووه: ئه‌و قوتابيانه به هۆى غائيب بوونيانه‌وه به فه‌سڵكراو هه‌ژمارده‌كرێن و ئه‌مساڵى خوێندن 2016-2017ش به كه‌وتوو بۆيان هه‌ژمار ده‌كرێت.