پــــــارتـــى كــشـــايــــه‌وه
K24 – به‌غدا:
فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تايبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى 2017 كشايه‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران تايبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه ده‌ستيپێكرده‌وه.
به هۆى له‌به‌رچاو نه‌گرتنى داواكارييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه ياساى بودجه‌دا فراكسيۆنى پارتى بڕياريدا بكشێته‌وه.
فراكسيۆنى پارتى داوايكردووه، له بودجه‌ى 2017دا بودجه و مووچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بچه‌سپێت، به‌ڵام لايه‌نه عێراقييه‌كان نه‌يارى ئه‌و داوايه‌ن و ئاماده نه‌بوون ئه‌و داواكارييه له پرۆژه ياساكه‌دا جێ بكه‌نه‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه كوردستان 24 به شێوه‌ى راسته‌وخۆ په‌خشيكرد، فراكسيۆنى پارتى هۆكارى كشانه‌وه‌ى له دانيشتنه‌كه ئاشكرا كرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، هيچ يه‌ك له داواكارييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه ياساى بودجه جێگه‌يان نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وان وه‌ك نه‌وت فرۆش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند نه‌وت ده‌فرۆشرێت و چه‌نديان پێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى بودجه بنێرن.
گوتيشى: له پرۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتحادى 2017دا يه‌ك فلس بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان نه‌كراوه، له كاتێكدا پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوويه‌وه كه پێويسته بودجه‌ى سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى.
گوتيشى: ئه‌وه‌يان نه‌كرد و ئێمه‌ش پێشنيازى ئه‌وه‌مان كرد، كه له كۆى خه‌رجى و بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رێژه‌ى سه‌دا حه‌ڤده بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان به‌وه‌ش رازى نه‌بوون و سياسه‌تێكيان گرتووه‌ته به‌ر كه چييان ده‌وێت ده‌يكه‌ن و گوێ به ئێمه ناده‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماى زۆرينه ده‌يانه‌وێت ياساكه تێپه‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌داخه‌وه، هه‌ندێك په‌رله‌مانتار و لايه‌نى كوردى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه رازيين كه يه‌ك دينار بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان نه‌كرێت و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن ئێمه نامانه‌وێت بودجه بۆ پێشمه‌رگه دابنرێت.
روونيشيكرده‌وه، پێويسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستى هه‌بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا كه‌مێك پێش ئێستا كوردستان 24 ناوه‌ڕۆكى ئه‌و نامه‌يه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى نوێنه‌رانى كوردى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كردبوو.
له نامه‌كه‌دا هاتبوو: لەگەڵ پێزانینی زۆرمان بۆ هەوڵەکانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ئەم دەقەی کە پێمان گەیشتووە و ئامادەکراوە بۆ دەنگدان رەچاوی پێشنیارەکانی پڕۆژەکەی هەرێمی کوردستانی تیادا نەکراوە، تەواوی داواکارییەکانی کوتلە کوردستانییەکانی تێدا جێگە نەکراوەتەوە، بۆیە حکومەتی هەرێم داواکارە کە چاوخشاندنەوە بکرێت بەم دەقانەدا و داواکارییەکانی هەرێم و کوتلە کوردستانییەکان جێگیر بکرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: بە پێچەوانەوە هەرێم ناچاری جێبەجێکردنی نابێت، بۆیە پێشنیازمان بۆ کوتلە کوردستانییەکان قبوڵنەکردنی ئەم دەقانەیە کە ئامادەکراوە بۆ دەنگدان، لە هەمانکاتدا داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانتان دەکەین لەم بارەیەوە.
ئه‌مڕۆ پڕۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتحادى خرايه كارنامه‌ى كارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه و بڕياره ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه ياساكه بدرێت.
كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ماوه‌ى نيو كاتژمێر دواخرا و له ئێستادا دانيشتنه‌كه ده‌ستيپێكردووه‌ته‌وه.