شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه له پاره‌ی وەزارەتی بەرگری دابین ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی 230 په‌رله‌مانتار زۆربەی ھەرە زۆری ماده‌كانی پرۆژە یاسای بودجەی 2017 پەسند كرا، به‌تایبه‌تی پێدانی 17% به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی 550 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێم به كۆمپانیای سۆمۆ و دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه له پاره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یان ئه‌و بڕه پاره‌یه دیاری بكرێت كه به پێشمه‌رگه ده‌درێت.
مووچە و شایستە داراییەكانی پێشمەرگە زۆرترین مشتومڕی لێكەوتەوە. لە سەرەتادا دیاریكردنی 17% له پاره‌ی هێزی وشكایی سوپای عێراق بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه لە لیژنه‌ی دارایی ده‌ستنیشان كرابوو، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان دواخرا، كه داوایان كرد كه‌متر بێت له 13%، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه فراكسیۆنی پارتی هۆڵی په‌رله‌مانی به‌جێهێشت و بایكۆتی كرد.
به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لێدوانی رۆژنامه‌وانی ده‌دا له‌باره‌ی هۆكاری كشانه‌وه‌ی له هۆڵی په‌رله‌مانی و جێبه‌جێ نه‌كردنی خواستی هه‌رێم، جارێكی دیكه ئه‌و ماده‌یه‌ی تایبه‌ت به شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه خراوه به‌ر باس و له ئه‌نجامدا له‌سه‌ر دارشتنێكی دیكه بۆ ئه‌م ماده‌یه رێككه‌وتن كرا.
به‌پێی ئه‌و دارشتنه، حكومه‌تی فیدراڵ مووچه‌ی پێشه‌رگه به پێی ژماره له پشكی هێزی وشكایی سوپای عێراق ده‌دات و دیاریكردنی ژماره‌كه‌شی ده‌مێنێته سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
په‌رله‌مانتاری گۆڕان، مه‌سعود حه‌یده‌ر هه‌ر پاش په‌سندكردنی ئه‌م ماده‌یه رایگه‌یاند ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ پیشمه‌رگه و تۆپه‌كه‌شی خسته گۆڕه‌پانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌و مووچه‌كانیان وه‌ك ئه‌ندامانی سوپای عێراق بدرێت.
له لایه‌كی تره‌وه، په‌رله‌مانتاری پارتی، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به كوردستان24 رایگه‌یاند ئه‌و ماده‌یه هیچ ده‌ستكه‌وتێك پۆ پێشمه‌رگه تێیدا نییه و ناتوانرێ شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكات، چونكه نه ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دیاری كراوه و نه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه پێویسته وه‌ك شایشته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت.
شه‌وی رابردوو پێش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بخرێته به‌ر ده‌نگدان و ته‌نیا ده‌قی پرۆژه یاساكه به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران دابه‌شكرابوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به ده‌ربڕینی نێگه‌رانی خۆی رایگه‌یاند داواكاری فراكسیۆنه كوردییه‌كان له پرۆژه یاساكه‌دا جێی نه‌كراوه‌ته‌وه و داواشی كرد چاوخشاندنەوە به ده‌قه‌كه بكرێت و داواكارییەكانی هەرێم و فراكسیۆنه كوردستانییەكان تێیدا جێگیر بكرێت.
هه‌ر له دانیشتنی شه‌وی رابردووی په‌رله‌مان، پرۆژه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی كوردی، یه‌كێتی، گۆران و كۆمه‌ڵ په‌سندكرا كه به‌هۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركوك و 250 هه‌زار نه‌وتی هه‌رێم راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پێدانی مووچه 740 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه.
ده‌نگدان له‌سه‌ر ماده‌كانی دیكه‌ی پرۆژه یاسای بودجه بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دواخرا كه تا نزیكه‌ی كاتژمێر 12 شه‌وی رابردوو به‌رده‌وامبوو.
داهاتی عێراق له پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 زیاتره له 79 تریلیۆن دۆلار، له كاتێك خه‌رجییه‌كانی ساڵی 2017 عێراق زیاتره له 100 تریلیۆن دۆلار و زیاتر له 21 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هه‌یه.
به‌پێی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق پێویستە رۆژانه 3.75 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ھەناردە بكرێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش به 42 دۆلار دیاری كراوه.
له‌كاتی راده‌ستكردنی 250 هه‌زار نه‌وتی هه‌رێم و 300 هه‌زار نه‌وتی كه‌ركوك به كۆمپانیای سۆمۆ و پێدانی پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ند ده‌بێت به پێدانی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی فیدراڵی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی ده‌توانێت پابه‌ندبوونه‌كانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه