ئه‌ندامێكی پ.د.ك.س به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌شكه‌نجه گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر
ئەو ئەندامەی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا كه له زیندانێكی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بینایی چاوێكی له‌ده‌ستدابوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
سه‌ڵاح سه‌عید یونس رۆژی 14حوزه‌یرانی رابردوو له لایه‌ن ئاسایشی شاری عامووده ده‌ستگیر كرابوو و پاش نزیكه‌ی سێ مانگ مانه‌وه له زیندان ئازادكرا.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا ئه‌وكات ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچوو و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بینایی چاوێكی له‌ده‌ستدا.
دوای ئازادكردنیشی به كوردستان24 رایگه‌یاند به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی له لایه‌ن ئاسایشی رۆژئاواوه ئازاد كرا.
سه‌ڵاح سه‌عید دوو جار له لایه‌ن ئاسایشی رۆژئاوا له عامووده گیراوه و ماوه‌كیش له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمی سوریا گیرابوو و زیندانی كرابوو.
ته‌رمی سه‌ڵاح سه‌عید بۆ گونده‌كه‌ی، تل حه‌به‌ش له نزیك شاری عامووده‌ی رۆژئاوای كوردستان بە خاك دەسپێردرێت.