سەرکونسوڵگه‌ری ئێران سه‌ردانی کوردستان24 ده‌کات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان ، سه‌ردانی دامەزراوەی کوردستان24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی کرد لە شاری هەولێر و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی دیکەی کوردستان 24 پێشوازییەکی گەرمی لێ‌کرا.
له دیدارێکدا (مورتەزا عەبادی) سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی رۆڵی گرنگی میدیا کرد بەتایبەتی کوردستان 24 و پیرۆزبایی کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی نوێی که‌ناڵه‌که‌ی له تارانی پایته‌ختی ئێران کرد کە دەکرێ رۆڵێکی گرنگ لە پەیوەندی کولتووری نێوان کوردستان و ئێران‌دا بگێرێت . چه‌ند تێبینی و سه‌رنجێکیشی له‌و بواره‌دا خسته‌ڕوو.
مورته‌زا عه‌بادی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان
عەبادی له لێدوانێکدا بۆ (کوردستان24 ) ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و به بایه‌خه‌وه په‌یوه‌ندییه ئابووری و کلتوورییه‌کانی نێوان هه‌ر دوولای هه‌ڵسه‌نگاند و گووتی: هه‌میشه کار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها گووتی: ئێران بایه‌خێکی زۆری بۆ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه و یه‌که‌م لایه‌ن بووه له‌و کاته‌ی چه‌کدارانی داعش په‌لاماری هه‌رێمی کوردستانیاندا،به زوویی هاوکاری هه‌رێمی کوردستانی کرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه‌دا.
سه‌رکونسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له رێگه‌ی کوردستان24 باسی له دوایین هه‌وڵی وڵاته‌که‌ی کرد بۆ ئاسانکاری له بواری پێدانی ڤیزا به هاووڵاتیانی عێراق به گشتی و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی،له‌و باره‌یه‌وه گوتی: کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین ئاسانکاریی ته‌واو بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بکه‌ین تا بتوانن له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت و چه‌ند کاتژمێری‌دا "ڤیزا"ی ئیران به‌ده‌ستبهێنن،چونکه رۆژانه خه‌ڵکێکی زۆر به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و بازرگانی و چاره‌سه‌ری پزیشکی روو له شاره‌کانی ئێران ده‌که‌ن.