"دۆسیه‌ی كوشتنی دوو پێشمه‌رگه‌ی پژاك له تیرۆره‌وه كراوه‌ته كوشتنی به ئه‌نقه‌ست"
K24 - سلێمانی:
رۆژى یه‌كشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، دانیشتنى یه‌كه‌م له باره‌ى دۆسیه‌ى كوژرانى هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ى پژاك به ناوه‌كانى (كه‌مال شێخ ساده) و (سدیق ساڵیئاوایى) به‌ڕێوه‌چوو، كه رۆژى 13-4-2016، دوای رفاندنیان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له پێنجوێن، ته‌رمه‌كانییان دۆزرایه‌وه.
هاوسه‌رى كه‌مال شێخ ساده، یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه كوژراوه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌وان گومانیان له باره‌ى چۆنێتى مامه‌ڵه‌ى دادگا له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه بۆ دروستبووه و له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌یان داوایا كردووه دانیشتنه‌كه دوابخرێت، دادوه‌ریش بڕیارىداوه دانیشتنى دووه‌مى هه‌مان دۆسیه بخرێته رۆژى 12-2-2017 ى ساڵى ئاینده.
چنوور غه‌ریب، هاوسه‌ری كه‌مال شێخ ساده گوتى: "تا ئێستا كه‌سى سه‌ره‌كى كه بكوژه‌كه‌یه ده‌ستگیرنه‌كراوه و ته‌نها 2 كه‌س وه‌ك هاوكارى بكوژ ده‌ستگیركراون، ئه‌وانیش دانیان به‌وه‌داناوه كه حكوومه‌تى ئێران هانیداون ئه‌و كاره بكه‌ن".
چنوور غه‌ریب ده‌شڵێت: "كه‌مال شێخ ساده و سدیق ساڵیئاوایى تیرۆركراوى سیاسین، به‌ڵام دۆسیه‌كه له دادگا كراوه به كوشتنى ئه‌نقه‌ست و به‌پێى مادده‌ى 406 له یاساى سزادان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه ده‌كرێت".
چنوور داوا ده‌كات هه‌رچى زووه بكوژى سه‌ره‌كى بدۆزرێته‌وه و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كه‌سه نادیاره‌كانى پشتى ئه‌و رووداوه نه‌دۆزرێنه‌وه ئه‌وا ئه‌وان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى پێنجوێن و دادگا به تاوانبار له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن.
كه‌مال شێخ ساده تا ساڵى 2007 له ریزه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كارى كردووه و له وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمیش پله‌ى ئه‌فسه‌رى هه‌بووه، له ساڵى 2009وه په‌یوه‌ندى كردووه به ریزه‌كانى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان (پژاك) و ساڵى 2013 كاندیدى پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان بووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، به گوته‌ى خێزانى كه‌مال پێشتر و له ساڵى 2013 جارێكى دیكه هه‌وڵى كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى دراوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه پێش ئه‌وه‌ى كاره‌كه‌یان بكه‌ن ده‌ستگیركراون و دواتر له لایه‌ن دادگاوه ئازاد كراون.