برێت مه‌كگورت سه‌ردانی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌ردانی میحوه‌ری خازری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد.
مه‌كگورك له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌و میحوه‌ره، نووسیویه‌تی: "بۆ ده‌ربڕینی رێز و سوپاس بۆ هێزی پێشمه‌رگه" سه‌ردانی میحوه‌ره‌كه‌ی كردووه.
هاوكات سه‌ردانی سوپای عێراقیشی كردووه له ده‌وروبه‌ری مووسڵ و ئاماژه‌ی به هه‌ماهه‌نگی مێژوویی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی سوپای عێراقی كردووه له شه‌ڕی دژی داعش.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له 19ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2014، به به‌شداری نزیكه‌ی 64 وڵات پێكهێنرا.