ده‌ستكه‌وتنی شوێنێك بۆ به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كان بووه‌ته خه‌می حه‌له‌بییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
بۆ حه‌له‌بییه‌كان، ئێستا مردن كاره‌ساته گه‌وره‌كه نییه، به‌ڵكو بووه‌ته نانی به‌یانی و ئێواره‌یان، به‌ڵام ئێستا خه‌می راسته‌قینه‌ی ئه‌وان، به‌تایبه‌تیش رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، له دوای پاشه‌كشه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د، خه‌می ئه‌وه‌یان كه‌وتووه‌ته‌به‌ر، چۆن شوێنێك بۆ به‌خاكسپاردنی مردووه‌كانییان په‌یدا بكه‌ن.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی چه‌ند ساڵه‌ی سووریا، گۆڕستانه‌كانی حه‌له‌ب پڕبوونه‌ته‌وه و هیچ شوێنێك نه‌ماوه بۆ به‌خاكسپاردنی ته‌رم، له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه به هۆی ده‌ستپێكردنی بۆردومانی سوپای ئه‌سه‌د، گۆڕستانه نوێیه‌كه‌ی شاره‌كه‌ش پڕبووه‌ته‌وه، ئێستا حه‌له‌بییه‌كان ناچارن مردووان له باخچه‌ی ماڵه‌كانییان به‌خاك بسپێرن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی، به‌رپرسانی ته‌ندرووستی حه‌له‌ب، پارچه‌یه‌ك زه‌وییان بۆ به‌خاكسپاردنی مردووان ته‌رخانكردبوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ له پێنج ساڵی رابردوودا، ئێستا ئه‌و گۆرستانه‌ش پڕبووه‌ته‌وه، ره‌وشی حه‌له‌ب به شێوه‌یه‌كه، ته‌رمی هاووڵاتییان سڤیل له شه‌قامه‌كان كه‌وتووه.
محه‌مه‌د ئه‌بوجه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پزیشكانی حه‌له‌ب، ده‌ڵێت: "هیچ شوێنێكی دیكه‌مان نییه و پزیشكی دادی و فه‌رمانگه‌ی توێكاری پزیشكیش ناتوانێت چیدیكه هیچ ته‌رمێك وه‌ربگرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیاری به‌خاكسپاردنی ئه‌و ته‌رمانه‌ش بده‌ین به شێوه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ، كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی پێویستی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕه‌كه‌مان نییه".
به گوێره‌ی رووانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌یان بۆردومانكردووه كه ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری ئه‌و وڵاته، كردبوویانه شوێنی مانه‌وه‌ی خۆیان و له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا له‌ژێر ده‌ستییاندا بووه.
به‌هۆی بۆردومانه‌كانیشه‌وه، تا ئێستا نزیكه‌ی 220 چه‌كداری ئۆپۆزیسیۆن كوژراون له‌گه‌ڵ 310 هاووڵاتی سڤیل، كه 42یان منداڵن.
ستیڤن ئۆبراین، سه‌رۆك ده‌سته‌ی فریاگوزراری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌وڵی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ نزیكه‌ی 275 هه‌زار كه‌س داوه له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب "به‌ر له‌وه‌ی ببێته گۆڕستانێكی گه‌وره".
ته‌رم له ته‌واوی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كه‌وتوون و بۆردومانی سوپای ئه‌سه‌دیش به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت ئامبولانسه‌كانیش ناتوانن ئه‌و ته‌رمانه بهێننه‌وه، چونكه یان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌ده‌وه ده‌كرێنه ئامانج، یانیش سووته‌مه‌نییان ده‌ستناكه‌وێت، له ئێستاشدا سوپای ئه‌سه‌د, به هاوكاری هێزی زه‌مینی ئێران و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، زۆر له‌وانه‌وه نزیككه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌بو جه‌عفه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ته‌رمی ژنێكمان هه‌ڵگرته‌وه و راده‌ستی پزیشكی توێكاریمان كرد، تا ئێستاش نازانین كێ خاوه‌نی ئه‌و ته‌رمه‌یه و كه‌سیش لێ نه‌پرسیوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سوێند به‌خوا من كه له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌و دیمه‌نانه راهاتووم، گریانم بۆ ئه‌و ژنه هات و نه‌متوانی خۆم كۆنتڕۆڵبكه‌م، هیچ رێزێك بۆ مردووان نییه، ره‌نگه ره‌وشی رزگاربووان له ته‌واوی حه‌له‌بی وێران خراپتربێت".
یه‌كێك له‌وانه‌ی له سوپای ئه‌سه‌د جیابووه‌ته‌وه، پاڵپشتی قسه‌كانی ئه‌بو جه‌عفه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌ترسم هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ته‌واوی حه‌له‌ب كۆنتڕۆڵكبكه‌ن، پێمباشتره خانووه‌كه‌م به‌سه‌ردا بڕووخێت نه‌ك خۆم راده‌ستی سوپای ئه‌سه‌د بكه‌م".
شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، له 26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2011، دوای ده‌ستپێكردنی شۆڕشه‌كانی "به‌هاری عه‌ره‌بی" له چه‌ند وڵاتێك، به ده‌ستیگیركردنی 15 مێردمنداڵ له شاری درعا ده‌ستپێكرد، به گوێره‌ی چالاكوانان، ئه‌و مێردمنداڵانه به‌بۆیه له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌كانییان نووسینیان له دژی رژێمی ئه‌و وڵاته و كه‌وتنی ئه‌سه‌د نووسیبوو، هاوكات داوای ئازادی و یه‌كسانییان ده‌كرد.
سه‌رچاوه: ئیندیپێندێنت + هافینگتۆن پۆست