ئه‌نچیلۆتی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندان یاریزانی راگه‌یاند
ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی بایرن میونشن له پرێس كۆنفراسێكدا دابڕانی جیرۆم بواتینگی دڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راهێنه‌ری یانه‌كه ئه‌م یاریزانه ئه‌ڵمانیه تووشی پێكانێكی ماسولكه‌یی بووه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ش ئه‌نچیلۆتی بڕیاریداوه بۆ یاریی داهاتوو ئه‌م یاریزانه بانگهێشت نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی قوڕستر نه‌بێت.
ئه‌نچیلۆتی بۆ میدیاكان ده‌ڵێت: بواتینگ هه‌ستی به كه‌مێك ئازار كردووه كه ته‌نیا كێشه‌یه‌كی ماسولكه‌ییه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م یارییه ئاماده نابێت، هاوكات ئه‌نچیلۆتی دووپاتیده‌كاته‌وه هه‌ریه‌كه له كینگسلی كومان و جولیان گرین به هه‌مان شێوه یاریی به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ ناكه‌ن، به‌ڵام چابی ئه‌لۆنسۆ و هۆلگه‌ر باشتۆبه‌ر به پێچه‌وانه‌وه ئاماده ده‌بن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی بایرن میونشن میوانداریی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكات، له یاری رابردوو یانه باڤارییه‌كه به گۆڵێكی بێ‌وڵام تووشی شكست بوو.