رۆناڵدۆ له ده‌ربه‌ندیخانه
K24 – هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان منداڵێكی ساوا به ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی به ناوبانگی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانییه‌وه ناو ده‌نرێت.
رۆناڵدۆ شه‌ماڵ ئیبراهیم ناوی ئه‌و منداڵه ساوایه‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانییه، كه كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌هۆی خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌و یاریزانه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ناویان لێناوه.
عومه‌ر ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماركردنی له دایكبووان و مردووانی پارێزگای سلێمانیش له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: ئه‌م دیارده‌یه زیادی كردووه و یاساش رێگه به هه‌موو كه‌سێك ده‌دات هه‌ر ناوێك كه پێی خۆشه له خۆی یان منداڵه‌كانی بنێت و هیچ رێگرێكی یاسایی له به‌رده‌م تۆماركردنی ئه‌و جۆره ناوانه‌دا نییه به فه‌رمی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه ئه‌و ناوه ده‌گمه‌نانه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا له منداڵێك ده‌نرێت، به تایبه‌تی ناوه‌كانی (مێسی) و (رۆناڵدۆ) هه‌ر چه‌نده دوو ناوی خۆشه‌ویستن لای هه‌وادارانی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه به‌هۆی ناوبانگیان له جیهانی تۆپی پێدا.