دڵشاد عومەر: لەپێناو ئاشتەوایی سلێمانی دەست لەكاردەكێشمەوە
K24 – سلێمانی
بەڕێوەبەری گشیی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە پێناو ئاشتەوایی سلێمانی و بوونی ئەو بێسەروبەریە دەست لەكاردەكێشانەوەی خۆم رادەگەیەنم".
ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشیی پەروەردەی سلێمانی چەند خاڵێكی بە ھۆكار بۆ دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ئاشكراكرد وەك: "ململانێی حزبی و راستگۆ نەبوونی حزبەكان ئەم بارودۆخە نەخوازراوە، ھەروەھا بە ھەڵوێستی جیاواز و فرە بڕیاری ناكرێ شاری سلێمانی بكەنە قوربانی و بەندەش تیایدا شەرمەزاربێت".
بەڕێوەبەری گشیی پەروەردەی سلێمانی چەند پڕۆژەیەكیشی خستەڕوو كە بەنیازبووە لە ئایندەدا لە بواری پەروەردە ئەنجامیان بدات.
دوای ساڵێك و پێنج مانگ دەستبەكاربوونی وەك بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دڵشاد عومەر ئەمڕۆ دەستی لەكاركشاندەوە.