مێسی داوایه‌كی سه‌یر له یاریزانێكی ریال مه‌درید ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه مێسی له كلاكسیكۆی ئیسپانیا گفتووگۆیه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ رۆدریگێز كردووه و داوای لێ كردووه ریزه‌كانی ریال مه‌درید جێبهێڵێت.
پێگه‌ی سه‌نی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی داوای له خامیس رۆدریگێزی ناوه‌ڕاستكاری كۆلۆمبی كردووه له پێناو دووباره نماییشكردنی به‌هره‌كانی به‌دوای یانه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێت و ریال مه‌درید جێبهێڵێت.
زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له ئێستادا به ته‌واوه‌تی رۆدریگێزی پشتگوێخستووه، له كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌رفه‌تی یاریكردنی به كۆڤاسیچ، ئیسكۆ و ڤازكوێز و ماریانۆ دیاز‌یش دا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه هیچ هیوایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی رۆدریگێز نه‌ماوه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه خامیس رۆدریگێز زۆر به ئاستی مێسی سه‌رسامه و چه‌ندانجار وه‌ك كاپتن بۆ باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگی به مێسی داوه.
رۆدریگێزی 25 ساڵ، له نێوان ساڵانی 2010 ـ 2013 یاری بۆ یانه‌ی پۆرتۆ كردووه، دواتر به‌ره‌و یانه‌ی مۆناكۆ گواسترایه‌وه و ئه‌ستێره‌ی به‌ختی له‌و یانه فره‌نساییه دره‌وشایه‌وه، ماوه‌ی 3 وه‌رزیشه له یانه‌ی ریال مه‌درید یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی زێدان خه‌ریكه خۆری ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه ئاوا ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی، لەم وەرزەدا تەنیا به‌شداریی له 13 یاریی كردووه، له كۆی ئه‌م به‌شداریكردنانه‌ش ته‌نیا 661 خولەك یاری كردووه.