مێركڵ بۆ رابه‌رایه‌تی قۆناغێكی نوێ ده‌كرێته‌وه به سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی
K24 – هه‌ولێر:
به به‌شداری نزیكه‌ی 1000 نوێنه‌ر و دوای دوو هه‌فته له راگه‌یاندنی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی مێركل بۆ ویلایه‌تی چواره‌م وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه بڕیاره مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2017 به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رێككه‌وتی 6/3/2016 له شاری (ئیسن) ی ئه‌ڵمانیا كۆنگره‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی(CDU) به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نگێلا مێركڵ ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات.
دوای 11 ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایی هێشتا مێركڵ ژماره‌یه‌كی سیاسی دیاره بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بگرێته‌وه ده‌ست و له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، له وانه‌یه ئامانجیش ئه‌وه بێت كه ژماره پێوانه‌ییه‌كانی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته بشكێنێت پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له(كۆنراد ئادناوه‌ر) و (هیلمۆت كۆل) پێش ئه‌و توانیبوویان یه‌كه‌میان بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ و ئه‌وی دیكه‌یان بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه.
ئه‌نگێلا مێركڵ ئێستا له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدایه و تاكه كاندیدی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی ئه‌ڵمانیا(CDU) له وتاری ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یدا پێویسته" هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2017 بخاته‌روو.
چونكه له كۆنگره‌ی ئه‌مرۆدا به‌شداربووان ده‌بێت دوای نیوه‌ڕۆ بۆ ویلایه‌تی نۆیه‌می سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌یان هه‌ڵیبژێرنه‌وه.
له كۆنگره‌ی ساڵی 2012 شدا مێركڵ توانیبووی 97،9% ی ده‌نگه‌كانی كۆنگره به ده‌ستبهێنێت ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه بووه كه له ماوه‌ی 16 ساڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و پارته‌دا به ده‌ستی بهێنێت، كه به كۆڵه‌گه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی سیاسی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت له پاش جه‌نگه‌وه له ئه‌ڵمانیا.
دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی 10 و سه‌ره‌تاكانی مانگی 11 ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا خواستی خۆی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ خولێكی نوێ راگه‌یانده‌وه،ته‌نها به چه‌ند باسێكی گشتی و قسه‌كردن له به‌رده‌وامیدان له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی گۆڕاكارییه‌كانی جیهان ئه‌و باسه‌ی داخست،به‌ڵام له ئاستی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیادا خۆی وه‌ك پارێزه‌ری دیموكراسیه‌ت و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و پاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له قه‌ڵه‌مداوه و زۆریش له‌و رووه‌وه به شان و باڵی خۆیدا هه‌ڵداوه، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان توانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنیت.
هه‌روه‌ها بابه‌تی ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی (ماتیۆ رێنزی) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا دوای شكستی راپرسییه‌كه بۆ چاكسازیی ده‌ستوری و زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی و باڵاده‌ستبوونی سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسی(مارین لوپن) هه‌موویان وه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وروپا ئه‌ژماركران.
به‌ڵام مێركڵ پێش خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی هۆشداریدا كه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سه‌ختترین ده‌بێت له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1990 كه ئه‌ڵمانیا یه‌كیگرتووه‌ته‌وه چونكه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا هاوپه‌یمانێتییه‌كی پێكهاتوو له 6 پارتی دیاری ئه‌و وڵاته خۆیان بۆ ململانێ له‌گه‌ڵ مێركڵ ئاماده ده‌كه‌ن.
مێركڵ له ئاستی ناوخۆیشدا رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی زۆر توند بووه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015 دا 900 هه‌زار كه‌س بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی چوونه ئه‌و وڵاته و له لایه‌ن مێركڵه‌وه ده‌رگایان به روودا كرایه‌وه،
هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت بۆ جاری نۆیه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره،ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێرنه‌وه و بۆ هه‌ڵبژاردنی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2017 بیكه‌نه‌وه سه‌رقافڵه‌ی پارته‌كه‌یان.
ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌رۆكی پارتی CDU ی ئه‌ڵمانی و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا
مێركڵ له نیسانی ساڵی 2000 دا بۆ یه‌كه‌مجار به سه‌رۆكی پارتی(CDU) هه‌ڵبژێردرا و بووه جێگره‌وه‌ی هیلمه‌ت كۆل پاش ئاشكرابوونی ئابڕووچوونه‌كانی بواری كۆمه‌كه‌كانی پارته‌كه‌ی.
ئه‌نگێلا مێركڵ توانی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا رێژه‌ی 95،9% ی ده‌نگه‌كانی كۆنگره به ده‌ستبهێنێت،هه‌روه‌ها جارێكی دیكه‌ش باشترین ده‌ره‌نجامی له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی له ساڵی 2012 به ده‌ستهێناوه كه رێژه‌ی 97،9 بوو،پێش دوو ساڵیش له 2014 دا توانیبووی 96،7% ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی به ده‌ستبهێنێت.
ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و وڵاته‌دا رۆڵێكی گرنگی له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بینیووه، به تایبه‌تی له كاتی په‌لاماردانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له ساڵی 2014، ئه‌ڵمانیا به رێبه‌رایه‌تی مێركڵ رۆڵیكی گرنگیان له هاوكاری و پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه‌دا گێڕا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
له رووی ناردنی شاره‌زا و راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فێرگه‌ی مه‌شق و راهێنان بۆ راهێنانی پێشمه‌رگه به چه‌كی نوێ به تایبه‌تی چه‌كی (میلان) كه رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له رێگه‌گرتن له په‌لاماره خۆكوژییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و تێكشكاندنی هێرشه‌كانیان.
هه‌ر وه‌ها له ئاستی باڵادا دیدار و كۆبوونه‌وه له نێوان راوێژكاری ئه‌ڵمانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه و له كۆڕ و كۆڕبه‌نده جیهانییه‌كاندا كه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوون، به‌رده‌وام له ئاستی باڵادا شانده فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی بانگێشتی ئه‌و وڵاته كراون وه‌ك لوتكه‌ی ئاسایشی جیهانی له میونیشن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی حزبیش له چه‌ند كۆنگره‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌دا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی بانگێشتی كۆنگره‌كه كراوه ،ئه‌مساڵیش له كۆنگره‌ی ئه‌و پارته‌دا، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداریكردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی چه‌ندین وڵات و 200 شاندی جیهان به‌شدارن،دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی (CDU) هه‌ڵبژێردرێته‌وه و خۆی بۆ كاروانێكی دیكه‌ی گرتنه‌وه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له سێپته‌مبه‌ری 2017 ئاماده بكات.