سوپای عێراق ده‌چێته ناو سێ گه‌ڕه‌كی مووسڵ
K24 - موسڵ:
هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای عێراق، له رۆژهه‌ڵات و باكووری مووسڵ، چوونه ناو سێ گه‌ڕه‌كی نوێ و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیش به‌رده‌وامه.
مه‌سعود محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24، له ناو گه‌ڕه‌كی به‌ریدی شاری مووسڵه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 6ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، سوپای عێراق له باكووری شاری مووسڵ چووه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی به‌رید.
له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ش، توانیویانه له گه‌ڕه‌كی میساق و حه‌ی سه‌لام، پاشه‌كشه به چه‌كدارانی داعش بكه‌ن و بچنه ناو گه‌ڕه‌كه‌كه.
50 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ تێپه‌ڕی و تا ئێستاش له كۆی 53 گه‌ڕه‌كی به‌ری چه‌پی مووسڵ، نزیكه‌ی 33 گه‌ڕه‌ك كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و پێشمه‌رگه یه‌كه‌م سه‌نگه‌ری به‌رگری داعش له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێك‌شكاند.