وشه نهێنییه‌كانی داعش ئاشكرا ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو شاری مووسڵه‌وه، باس له به‌كارهێنانی وشه‌ی نهێنی ده‌كات له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعش و له رێگه‌یه‌وه په‌یامه‌كانییان ده‌گه‌یه‌ننه پشتیوانانی رێكخراوه‌كه له ناو شاره‌كه‌دا.
چه‌ند سایتێكی هه‌واڵی عێراق، به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو شاری مووسڵ بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، داعش له رێگه‌ی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان، به وشه‌ی نهێنی په‌یامه‌كانییان ده‌گه‌یه‌نن، سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات، له كاتی پێویستبوونی رێكخراوه‌كه له به‌ره‌كانی جه‌نگ، به چه‌كدار و پاڵپشتی مرۆیی، له بڵندگۆی مه‌زگه‌وته‌كانه‌وه بانگی "سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله" راده‌دێرن.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی "هدمت الأحزاب" له مزگه‌ته‌وكانه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه پێویستییان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر كاتێك له بڵندگۆی مزگه‌ته‌وكانه‌وه، بانگی "الله اكبر" به‌رزبێته‌وه، به واتای ئه‌وه‌یه كه پێویستییان به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و چه‌كداری خۆكوژ هه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكردووه، سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یامانه, سه‌ره‌تا له بڵندگۆی مزگه‌وتی معاز بن جه‌به‌ل، بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ئه‌و شاره، دواتر مزگه‌وته‌كانی دیكه هه‌مان په‌یام ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایشكردووه، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له هه‌موو میحوه‌ره‌كان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی لێیه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ر سه‌نته‌ری شاری مووسڵ.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، پێده‌نێته 50هه‌مین رۆژ و تا ئێستاش سوپا و هێزه تایبه‌تییه‌كانی عێراق، وه‌ك خۆیان رایاگه‌یاندووه توانیویانه‌ی نزیكه‌ی 33 گه‌ڕه‌كی به‌ری چه‌پی مووسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه.