ئه‌نگێلا مێركل به سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرایه‌وه
K42 - هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێرکل, له كۆنگره‌ی ئه‌مڕۆی حزبه‌كه‌یدا، بە فەرمی و دوای دەنگدان, بە سەرۆکی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كریستیانی ئه‌ڵمانیا (سی دی ی‌و) هەڵبژێردرایەوە.
مێركل جارێكی دیكه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه‌ی پاڵاوت و به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی 89.5%ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، جارێكی دیكه به سه‌رۆكی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له دوای هه‌ڵبژاردنیشی وه‌ك سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی، له وتارێكدا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌خه‌كردنی پۆشینی (بوركینی) راگه‌یاند، كه جلی مه‌له‌وانییه و ژنانی موسڵمان له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یپۆشن و ته‌واوی جه‌سته‌یان داده‌پۆشێت.
مێركل دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌وڵده‌دات دووربكه‌وێته‌وه له‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو، رێگه‌بدات لێشاوی په‌نابه‌ران روو له ئه‌ڵمانیا بكه‌نه‌وه.
به به‌شداری نزیكه‌ی 1000 نوێنه‌ر و دوای دوو هه‌فته له راگه‌یاندنی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی مێركل بۆ ویلایه‌تی چواره‌م وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه بڕیاره مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2017 به‌ڕێوه‌بچێت, ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رێككه‌وتی 6/3/2016 له شاری (ئیسن) ی ئه‌ڵمانیا كۆنگره‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كريستيان (CDU) به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نگێلا مێركڵ ده‌ست به كاره‌كانى كرد.
سه‌رچاوه: "سه‌ن"ی به‌ریتانی