دووگه‌نج له شاره‌دێی نه‌مروود چیرۆكی ده‌ستبڕینیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
داعش له هه‌ر شوێنێك ده‌رده‌كرێت، به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی ده‌یان چیرۆكی تراژیدیا له دوای خۆی جێده‌هێڵێت، یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌نجامی ده‌دا, بڕینی ده‌ستی هاووڵاتیانه به‌تۆمه‌تی دزیكردن.
كوردستان 24 چیرۆكی بڕینی ده‌ستی دووبرا له شاره‌دێی نه‌مردوود له زاری خۆیان ده‌گێڕێته‌وه.