بهغدا ليوايهك بۆ عهرهبى سوننهى كهركووك پێكدههێنێت
K24 – كهركووك:
حکومەتی عێراق ھێزێکی بۆ عەرەبە سوننەکانی کەرکووک پێکھێنا.
حکومەتی عێراق رەزامەندی پیشاندا لە سەر پێکھێنانی لیوایەکی سەربە حەشدی عەشائیری بۆ عەرەبە سوننەکانی کەرکووك و بڕیاریشە ئەو ھێزە کە زۆرینەیان خەڵکی حەویجەن بەشداری لەشەڕی گرتنەوەی ئەو شارۆچکەیە بکەن.
ھەروەھا عەرەبەکانی کەرکووك داوا دەکەن، پەلە بکرێت لە رزگارکردنی حەویجە، چونکە داعش خەڵکی ئەو ناوچەیە کۆمەڵکوژ دەکات.