لە ماوەی چوار ساڵدا كێشەی كورد چارەسەر دەكات

تێگەیشتن لە كێشەی 35 ساڵە لە ماوەی 5 خولەكدا راست نییە

K24 - ھەولێر

كەماڵ كلچدارئۆغلو سەرۆكی پارتی گەلی كۆمار-جەھەپە رایگەیاند تێگەیشتن لە كێشەی 35 ساڵە لە ماوەی 5 خولەكدا راست نییە، بەڵام بەڵێن دەدەم لە ماوەی چوار ساڵدا ئەو كێشەیە چارەسەر دەكەین.

كلچدارئۆغلو لە ناوچەی لیجەی ئامەد بەشداری لە تازییەی پەرلەمانتارێكی حزبەكەی كرد و لەبارەی پرسی كورد گوتی لەمبارەوە چەندین كتێبمان ھەیە و ئەم كێشەیە لە چوارچێوەی دیموكراسی و مافی مرۆڤدا چارەسەر دەكەین.

لێدوانی سەرۆكی جەھەپە لەبارەی چارەسەر كردنی پرسی كورد لە باكوور لە كاتێك دایە كە ھاوسەرۆكەكانی ھەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ و چەندین پەرلەمانتاری ئەو حزبە و نزیكەی تەواوی ھاوشارەدارییەكانی باكووری كوردستان لەوانە ئەحمەد تورك، گولتان كشاناك و بەكر كایا لە زیندان دان.