ترامپ كۆتایی به سیاسه‌تی روخاندنی حكومەتەكان و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا دەھێنێت
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كۆتایی به سیاسه‌تی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌هێنێت بۆ خۆ پاراستن له ده‌ستێوه‌ردان له شه‌ڕه ده‌ركییه‌كان و له جیاتی ئه‌و به قورسایی پیداگری له‌سه‌ر تێكشكاندنی داعش ده‌كات.
تره‌مپ له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ "سوپاسكردن"، سیاسه‌تی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند ده‌ست له رووخاندنی ئه‌و حكومه‌تانه له جیهان هه‌ڵده‌گرین كه هیچ زانیارییه‌كانمان له‌باره‌یانه‌وه نییه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ترامپ به پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌رگری و ئه‌منییه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند پێویسته ته‌ركیزمان له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆر و تێكشكاندنی داعش بێت.
له‌مباره‌وه گوتی "ده‌ست له پێشبركێی روخاندنی رژێمه‌كانی بیانی هه‌ڵده‌گرین، كه هێچ شتێك له‌باره‌یانه‌وه نازانین و پێوێست ناكات ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ین. له جیاتی ئه‌و پیویسته پیداگری له‌سه‌ر تێكشاندنی تیرۆر و له‌ناوبردنی داعش بكه‌ین و هه‌ر ئه‌و كاره‌ش ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها له جیاتی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی، پێداگری له‌سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ی به‌هێزی سوپای ئه‌مریكا كرد و گوتی پاره‌یه‌كی زیاتر بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرد و رێگاكان و فڕۆكه‌خانه‌كان ته‌رخان ده‌كات.
هه‌ر له باره‌ی سیاسه‌تی سه‌ربازی ئه‌مریكا گوتی ده‌یه‌وێت پاره‌یه‌كی زیاتر بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان بكات بۆ یارمه‌تیدانی دووباره خۆ بنیاتنانه‌وه‌ی سوپا و كورتهێنانی خه‌رجیی سوپاش چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌شی به هاوبه‌شی ئه‌مریكا زانی كه وه‌ك ئه‌مریكا نایه‌نه‌وێت هێزێكی بی كاریگه‌ریان هه‌بێت، چونكه نامه‌وێت شەڕ بكەین و به چوونمان بۆ ناوچه‌كانی شه‌ڕ هێزێكی بێ كاریگه‌ر بین.
تره‌مپ داوای به‌هێزكردنی دۆستایه‌تی كۆن له‌گه‌ڵ وڵاتان و دۆزینه‌وه‌ی دۆستایه‌تی نوێ كرد و ده‌ڵێت پێویسته كوتایی بە سیاسه‌تی "ده‌ستێوردان و پێشوی" بهنێرێت.
پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی، سوپای ئه‌مریكا له نزیكه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی جیهان بوونی هه‌یه و له زۆرێك له شوێنه‌كانیش رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه.
دۆناڵد ترەمپ پاڵیوراوی كۆمارییه‌كان لە هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له رۆژی هه‌شت تشرینی دووه‌می رابردوو سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆنی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان به‌ده‌ستهێنا و به‌ڵینێ گۆڕینی زۆریك له سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئه‌مریكا دا، به‌تایبه‌تی شه‌ڕی دژی داعش، قه‌یرانی سوریا و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ روسیا.
لێدوانی تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی خواستی زۆرێك له كۆمارییه‌كانه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا به رێگه هێز و گوشاره‌وه به‌ره‌نگاری پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شوێنه‌كانی دیكه ببێته‌وه.