لایەنە سوننییەکانی پەرلەمانی عێراق ناکۆکییان تێدەکەوێت

فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی كۆبوونەوەكە دەكات

K24 - بەغدا

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2017 ئەنجامبدرێت و لایەنە سونەکانیش ناکۆکن.

ئاوات خەیروڵڵا پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، کە لە چەند رۆژی رابردوو بەھۆی ناکۆکی شیعە و سوننە دواخرابوو، ھەرچەندە ژمارەیەك لایەنی سوننی لەگەڵ شیعە رێککەوتوون کە لە پشکی حەشدی شەعبی پارەی 45 ھەزارکەس بدرێت بە سوننە، بەڵام لایەنە سونییەکانی دیکە لەوبارەوە ناڕازین بەو پێیەی ئامادەی رێککەوتنەکە نەبوونە و رایدەگەیەنن ئەگەر 35% پشکی حەشدی شەعبیمان پێنەدرێت ئەمڕۆش دانیشتنەکە بایکۆت دەکەین.

لەبارەی پشکی کوردیش، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "کورد داوای دەکرد دووبارە دەنگ لەسەر بودجەی پێشمەرگە بدرێتەوە، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان رەتیکردووەتەوە و بەو ھۆیەشەوە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی دانیشتنەکەی کردووە.