حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى ياساى بودجه ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
لە ڕاگەیەندراوی دوومیدا حکومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە "ئه‌وه‌ى له بڕگه‌كانى په‌یوه‌ندار به هه‌رێمى كوردستانه‌وه له یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراقى فیدراڵ‌دا بۆ ساڵى ٢٠١٧ هاتووه، پیلانێكى سیاسى مه‌ترسیداره دژ به هه‌رێمى كوردستان و به‌داخه‌وه ئه‌و پهرلهمانتهرانهى كوردستانیش كه ده‌نگیان بۆ یاساكه داوه، زانیبێتیان، یان نه‌یانزانیبێت، سه‌ره‌ڕاى پێدانى زانیاریى پێویست پێیان، پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆران، ده‌نگیان به یاساكه داوه بێ ئه‌وه‌ى ڕه‌چاوى ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌مه له خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیدا نییه. بۆیه نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا ده‌بێ هۆشیار و ئاگادار بن و نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ى ناحه‌زانى كوردستانه‌وه و نه‌بنه به‌شێك له‌و پیلانه ڕهشانهى دژ به خه‌ڵك و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى و ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن".
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
ئه‌وه‌ى له بڕگه‌كانى په‌یوه‌ندار به هه‌رێمى كوردستانه‌وه له یاساى بودجه‌ى گشتیى عیراقى فیدرالدا بۆ ساڵى 2017 هاتووه، پیلانێكى سیاسیى مه‌ترسیداره دژ به هه‌رێمى كوردستان و به‌داخه‌وه ئه‌و پهرلهمانتهرانهى كوردستانیش كه ده‌نگیان بۆ یاساكه داوه، زانیبێتیان، یان نه‌یانزانیبێت، سه‌ره‌ڕاى پێدانى زانیاریى پێویست پێیان، پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆران، ده‌نگیان به یاساكه داوه بێ ئه‌وه‌ى ڕه‌چاوى ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌مه له خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیدا نییه. بۆیه نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا ده‌بێ وشیار و ئاگادار بن و نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ى ناحه‌زانى كوردستانه‌وه و نه‌بنه به‌شێك له‌و پیلانه ڕهشانهى دژ به خه‌ڵك و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى و ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن.
بهراوركردن و لێكدانه‌وه‌یه‌كى ساده‌ى ژماره‌كان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كه یاساكه له‌دژى هه‌رێمى كوردستان ئاماده كراوه و هیچ بنه‌مایه‌كى ڕاستى تێدا نیه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى له یاساكه‌دا بۆ هه‌رێمى كوردستان دیارى كراوه، ناكاته هێنده‌ى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له فرۆشى نه‌وت و داهاته‌كانى ناوخۆوه ده‌ستى ده‌كه‌وێت. ئه‌ویشى كه گوایه به پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان و جێبه‌جێكردنى یاساكه؛ حكوومه‌تى عیراقى فیدرال مووچه‌ى مووچهخۆارنى هه‌رێمى كوردستان دابین ده‌كات، له درۆیه‌كى بێبنه‌ما زیاتر نییه و، بهرواردكردن و لێكدانه‌وه‌یه‌كى ژماره‌كانى فرۆشى نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه شایستانهى له یاساكه‌دا بۆ هه‌رێمى كوردستان دیارى كراون، زۆر به ڕوونى ئه‌م ڕاستییه ده‌رده‌خات.
یاساكه كه له ڕێكه‌وتى 4ى كانوونى یه‌كه‌م له په‌رله‌مانى عیراق په‌سه‌ندكرا به‌بێ ئه‌وه‌ى له هیچ قۆناغێكى ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌كه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و تهشریعكردنى له په‌رله‌مانى عیراق، به‌شدارى به حكوومه‌تى هه‌رێم و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بكرێت و، بێ ئه‌وه‌ى داواكارى و پێشنیازه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانى په‌رله‌مانى عیراقى تیادا ڕه‌چاو بكرێت، پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما چهسپێنراوهكانى ده‌ستوورى عیراق بۆ به‌شداریپێكردنى هه‌رێم له داڕشتنى بودجه‌ى وڵاته، به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندیى سه‌رجه‌م گه‌لانى عێراق بێت به‌بێ جیاوازى و له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوق، نه‌ك زۆرینه‌ى ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ژماره و داتاى دروست بهراوردكارییهكى شیكارانه ده‌خاته ڕوو له‌نێوان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه وه‌ك به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له یاساى بودجه‌ى ساڵى 2017دا دانراوه به‌پێى ته‌رخانكراوه‌كانى خشته‌كانى هاوپێچى یاساى بودجه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێم له پرۆسه‌ى ڕاسته‌وخۆى هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستى ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى خه‌رجی مانگانه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیداره به پێشمه‌رگه‌وه كه له بڕگه‌ى پێنجه‌مى مادده‌ى هه‌شته‌مى یاساكه‌دا هاتووه، هیچ ڕوون و ئاشكرا نییه و هه‌مان ئه‌و ده‌قه‌یه كه له یاساكانى بودجه‌ى فیدرالى ساڵانى پێشووش هاتبوو، به‌ڵام به‌هۆى ناڕوونى و نادیاریى ژمارهكانهوه، هیچ ساڵێك جیبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مساڵیش نازانرێت بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ هێزه وشكانییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق چه‌نده و ڕێژه‌ى چه‌ند له‌و ته‌رخانكراوه بۆ پێشمه‌رگه‌یه و ژماره‌ى پێشمه‌رگه‌ش چه‌ند هه‌ژماركراوه؟. له ساڵى 2005ه‌وه سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى هه‌مان ده‌قى یاسایى، كه‌چى تا ئێستا ته‌نها یه‌ك دیناریش بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خه‌رج نه‌كراوه، له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان له‌و كاته‌وه به ڕێژه‌ى 17% له دابینكردنى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق له چوارچێوه‌ى خه‌رجییه سیادییه‌كان، به‌شدار بووه.
سه‌باره‌ت به بڕگه‌كانى مادده‌ى 10 له یاساكه، به‌پێى بڕگه‌ى 53 له خشته‌ى (ه) ى هاوپێچى یاساكه، نزیكه‌ى 6 ترلیۆن دینار بۆ ساڵى 2017 دانراوه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و مووچه‌ى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و سوودمه‌ندانى چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تى كه مانگانه ده‌كاته 496 ملیار دینار، له كاتێكدا بڕى بودجه‌ى پێویست بۆ دابینكردنى ته‌واوى شایسته‌ى داراییى یه‌ك مانگى مووچه‌خۆران كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 1 ملیۆن و 400 هه‌زار مووچه‌خۆره، نزیكه‌ى 880 ملیار دیناره، واته مانگانه كورتهێنانى شایسته‌ى داراییى مووچه‌خۆران 384 ملیار دیناره.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیداره به بودجه‌ى به‌كاربردنه‌وه، به‌شى هه‌رێم به بڕى 1 ترلیۆن و 610 ملیار دینار بۆ ساڵى 2017 خه‌مڵێنراوه، كه مانگانه ده‌كاته 134 ملیار دینار، واته له باشترین حاڵه‌تدا بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له به‌غداد بۆ هه‌رێمى كوردستان دێت ده‌كاته 630 ملیار دینار، ئه‌ویش به مه‌رجى بڕینى ته‌واوى داهاته ناوخۆییه‌كانى هه‌رێم له باج و گومرگ و ڕه‌سمه‌كان كه به بڕى 130 ملیار دینار مانگانه ده‌خه‌مڵێنرێت له‌و 630 ملیار دیناره له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایییه‌وه له به‌غدا، واته له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نها بڕى 500 ملیار دینار ده‌گاته هه‌رێم.
له كاتێكدا خه‌رجییه‌كانى هه‌رێم بۆ یه‌ك مانگ بریتییه له 1 ترلیۆن و 352 ملیار دینار به‌م شێوه‌یه:
880 ملیار دینار بۆ ته‌واوى شایسته‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران.
120 ملیار دینار بۆ به‌ركه‌وتى شایسته‌ى داراییى كۆمپانیا نه‌وتییه به‌رهه‌مهێنه‌كان.
130 ملیار دینار گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزى وه‌رگیراوى پێشه‌كیى فرۆشتنى نه‌وت.
180 ملیار دینار بۆ بودجه‌ى به‌كاربردن، له ناویدا پاره‌ى پترۆدۆلارى كه‌ركووكیش.
له كاتێكدا حاڵه‌تى به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به شێوه‌ى ئێستا، كۆى گشتیى داهاتى چاوه‌ڕوانكراوى مانگانه بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌ماى 42 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و داهاته‌كانى دیكه‌ى ناوخۆ، بریتی ده‌بێت له 1 ترلیۆن و 20 ملیار دینار مانگانه، واته به جیاوازیى 390 ملیار دینار زیاتر له‌وه‌ى یاساى بودجه‌ى 2017ى عیراقى فیدرالدا هاتووه.
به‌م شێوه‌یه و له‌به‌ر ڕۆشناییى لێكدانه‌وه و به‌راوردكاریى سه‌ره‌وه، له كاتى قبووڵكردنى هاتوو له یاساى بوودجه‌ى فیدرالى 2017 ، هه‌رێمى كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه له به‌غداوه دێت ته‌نها به‌شى مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراوى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌كات و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى دارایى له‌به‌ر ده‌ستى حكوومه‌تى هه‌رێم نامێنێته‌وه بۆ دابینكردنى خه‌رجییه‌كانى به‌كاربردن و پاره‌ى شایسته‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان، كه به هه‌موویان 390 ملیار دینارى پێویسته.
پێشنیارى حكوومه‌تى هه‌رێم كه ڕه‌چاو نه‌كرا ئه‌وه بوو له به‌رامبه‌ر فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراله‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاته‌كه‌ى بۆ به‌غدا، ته‌واوى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم خه‌رج بكرێت كه له خشته‌ى هاوپێچى یاساى بودجه‌دا هاتووه كه نزیكه‌ى 970 ملیار دینارى مانگانه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش به بڕى 50 ملیار دینار كه‌متره له داهاتى فرۆشتنى نه‌وتى ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه.
به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوون له وردهكاریى ئه‌م به‌راوردكارییه و خستنه‌ڕووى دۆكیۆمێنته‌كان و ڕاپۆرته‌كانى شیكردنه‌وه، میوانداریى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى به‌ڕێزى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه و خستنه‌ڕووى ڕاستییه‌كان. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جارێكى دیكه ئاماده‌ییى ته‌واوى خۆى ده‌رده‌بڕێت بۆ دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى و له به‌رامبه‌ر دابینكردنى ته‌واوى شایسته داراییه‌كانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وا حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال به مه‌رجێك زیان به هه‌رێم نه‌گات، به پێچه‌وانه‌وه سه‌پاندنى هه‌ر ئیلتزامێكى یه‌كلایه‌نه به‌بێ هه‌بوونى ڕێككه‌وتنى هاوبه‌ش، هه‌رێمى كوردستان ناچار به جێبه‌جێكردنى ناكات.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
6/12/2016