به ڤیدیۆ..یاریزانێك له دوای ئاهه‌نگی گۆڵ تۆماركردنه‌كه‌ی، گیانی له‌ده‌ستدا
له خولی نایابی نێوخۆیی وڵاتی ته‌نزانیای كیشوه‌ری ئه‌فریقا، یاریزانێك دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كه‌ی له نێو یاریگه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئیسماعیل مریشیۆی 19 ساڵ، یاریزانی یانه‌ی (مباو) دوای تۆ ماركردنی گۆڵێك له یانه‌ی (مه‌وادی) به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ئاهه‌نگی گێرا، دوای چه‌ند خوله‌كێك به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له نێو یاریگه گه‌وته سه‌رزه‌وی و مرد.
مردنی یاریزانان له نێو یاریگه بۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كوشنده له‌سه‌ر یاریزانان، ساڵانه له خوله وه‌رزشییه‌كان چه‌ندان یاریزان گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.