ته‌نيا يه‌ك جگه‌ره چه‌ند له مه‌رگ نزيكت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
زانايان له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ئه‌وه‌يان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه كێشانى ته‌نيا يه‌ك جگه‌ره به شێوه‌يه‌كى تێبينيكراو مه‌ترسى مردنى له ناكاو زياتر ده‌كات.
پێشتر ئه‌وروپايى و ئه‌مريكاييه‌كان له‌و بڕوايه‌دا بوون، كێشانى جگه‌ره ئه‌گه‌ر به رێژه‌يه‌كى كه‌م بێت بۆ ته‌ندرووستى باشه و زيانى نييه.
ئه‌و تێگه‌يشتنه سه‌ريكێشا بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى جگه‌ره كێشان %50 تا كۆتايى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م زياد بكات.
زانايان له سه‌رده‌مى كۆندا نه‌يانتوانى ئه‌و بۆچوونه باوه بگۆڕن تا ناوه‌ڕاستى نيوه‌ى سه‌ده‌ى بيسته‌م.
له ئێستادا زانايان له ئه‌مريكا توێژينه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامداوه و تێيدا ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه، كه كێشانى بڕێكى كه‌ميش له جگه‌ره هه‌ر مه‌ترسى مه‌رگى ناوه‌خت زياتر ده‌كات.
توێژينه‌وه‌كان له‌سه‌ر 290 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوون و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه تۆمارى ته‌ندرووستيان و رێژه‌ى جگه‌ره كێشانيان له رۆژێكدا خراوه‌ته ژێر چاودێرييه‌وه.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆژانه يه‌ك جگه‌ره‌يان كێشانه‌وه به رێژه‌ى %69 مه‌ترسى مه‌رگى پێشوه‌خته رووى تێكردوون و به رێژه‌ى %9 رووبه‌ڕووى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى سييه‌كان بوونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى رۆژانه له جگه‌ره‌يه‌ك زياتر ده‌كێشن، رێژه‌ى مردنى ناوه‌خت %87 له‌ناوياندا تۆمار كراوه و مه‌ترسى تووشبوونيشيان به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى سييه‌كان گه‌يشتووه‌ته له سه‌دا 12.