هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌ی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی موسڵ ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رایگه‌یاند شه‌ڕی موسڵ دوو مانگی دیكه‌شی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ستیفن تاونسنێد له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری شارل دیگۆل به رۆیته‌رزی رایگه‌یاند شه‌ڕی موسل چه‌ند هه‌فته یان له‌وانه دوو مانگی دیكه‌شی بخایه‌نێت. گوتیشی به نه‌مانی داعش، هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر عێراق و رۆژئاوا ده‌منێتێت.
له لایه‌كی تره‌وه مارك تۆنه‌ر جێگری گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند پێشره‌وییه‌كانی شه‌ڕی موسڵ خاو بوونه، به‌ڵام به‌رده‌وامن و ئاماژه‌شی به‌وه دا ته‌نیا به ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسل رازی ده‌بن.
لێدوانی تۆنه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێك هات له‌باره‌ی سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی برێت مه‌كگورگ نێردراوی تایبه‌تی ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه تا چه‌ند له شه‌ڕی موسڵ رازییه.
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ رامانگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركردایه‌تی عێراق و درێژخایه‌ن ده‌بێت و موسڵ قه‌ڵایه‌كی داعشه و بۆ هێشتنه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كات.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد.
له دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی موسڵ، فیرقه‌ی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق له باشووری رۆژئاوای موسڵ ده‌ستی به پێشڕه‌وی كرد و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رایگه‌یاند هێزه‌كانیان چوونه‌ته ناو نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام و ته‌نیا 1.5 كیلۆمه‌تر له رووباری دیجله دوورن.
میدیایه‌كی داعش ئه‌و كات رایگه‌یاند به رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو پێشیان به پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عێراق له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام گرت و وێنه‌ی پردێكی موسڵیش بڵاو كرده‌وه كه بووه‌ته ئامانجی هێرشێكی هه‌وایی بۆ ئه‌وه‌ی داعش نه‌توانێت له به‌ری راستی موسڵ هێزی زیاتر وه‌ك خۆكوژ و ئۆتۆمبیلی بۆمبه‌كرا بۆ به‌ری چه‌پ ره‌وانه بكات.
هێزه‌كانی عیراقی تا ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر سێی شاری موسڵ گرتووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و رووباری دیجله پێشره‌وی بكه‌ن كه شاره‌كه بۆ دوو به‌ش دابه‌ش كردووه.