پەرلەمانتارێكی گۆڕان سووكایه‌تی به هاوسه‌ری شه‌هیدان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند "به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی پیاوه‌كانیان شه‌هید ده‌بن له به‌ر هه‌ژاری ناچارن جه‌سته‌ی خۆیان بفرۆشن"، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند سكاڵا دژی ئه‌و په‌رله‌مانتاره تۆمار ده‌كات.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی پارتی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، "سروه عه‌بدولواحید" له به‌شێك له قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "قیاده‌ی سیاسی كورد گوندی عه‌ره‌بی تێك داوه و خه‌ڵكی ته‌هجیر كردووه، ده‌بێ حكومه‌تی ئیتحادی محاسبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بكات".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه له باره‌ی پێشمه‌رگه‌شی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه "نابێ حكومه‌تی ئیتحادی پاره‌ی پێشمه‌رگه بنێرێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێ پێشمه‌رگه بچێت له به‌غدا وه‌ریبگرێت، ئه‌گینا له كوردستان ده‌دزرێت".
ده‌قی به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان
له یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كان په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق به ناوی سروه عبدالواحید دوور له هه‌موو ئاكارێكی نیشتمانی، سوكایه‌تی به خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان كرد و به چه‌ند رسته‌یه‌كی قێزه‌ون داوای ده‌كرد حكومه‌تی ئیتیحادی حكومه‌تی هه‌رێم سزا بدات، لێره ته‌نها ئاماژه به سێ رسته له قسه‌كانی ده‌كه‌ین كه پێمان وایه ئه‌مه داشۆرانه له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی:
- گوتی: "به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی پیاوه‌كانیان شه‌هید ده‌بن له به‌ر هه‌ژاری ناچارن جه‌سته‌ی خۆیان بفرۆشن"، له راستیدا ده‌بێ سه‌دانی وه‌ك ئه‌و بۆ خۆیان له لای خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان فێری ره‌وشت و ئاكاری به‌رز ببن نه‌ك جورئه‌ت بده‌نه خۆیان شتێكی له‌م شێوه‌یه بڵێن.
- ده‌ڵێ: "قیاده‌ی سیاسی كورد گوندی عه‌ره‌بی تێك داوه و خه‌ڵكی ته‌هجیر كردوه، ده‌بێ حكومه‌تی ئیتحادی محاسبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بكات".
- ده‌ڵێ: "نابێ حكومه‌تی ئیتحادی پاره‌ی پێشمه‌رگه بنێرێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێ پێشمه‌رگه بچێت له به‌غدا وه‌ریبگرێت، ئه‌گینا له كوردستان ده‌دزرێت".
ئێمه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سكاڵا و ڤیدیۆی ده‌نگی به‌رنامه‌كه پێشكه‌شی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین و هیوادارین رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و بێ حورمه‌تیه بگرێته به‌ر، داواش له رای گشتی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانتاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان هه‌ڵبستن و ئیدانه‌ی سوكایه‌تی كردن به خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پیرۆزییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
8/12/2016