ریال مه‌درید گفتوگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌ستپێده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه ئیداره‌ی یانه شایانه‌كه له پێناوی گواستنه‌وه‌ی ئیبراهیمۆڤیچی نوێ گفتوگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئا‌یك سۆڵنای سویدی ده‌ستپێكردووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 دێسێمبه‌ری 2016، ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید چاوی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر ئیسحاق بڕیوه كه یاریزانێكی لاوی سوێدییه و به شوێنگره‌وه‌ی زڵ‌اتان ناسراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر راسپارده‌ی زیزۆ گفتوگۆیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی سویدییه‌كه ده‌ستپێكردووه، رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی سوێدیش هه‌فته‌ی رابردووی ئاشكرا كردووه كه ریال مه‌درید له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر ئیسحاق گرێبه‌ستێكی به‌بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یانه‌ی ئا‌یك سۆلنای سویدی كردووه، به‌ڵام یانه سویدییه‌كه به خێرایی ڕه‌تی كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، 10 یانه‌ی ناسراوی ئه‌ورووپا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسحاق له‌سه‌رهێڵن، دیارترینیان یانه‌كانی (بارسێلۆنا، یوڤێنتۆس، بایرن میونشن، چێڵسی، پاریس سانجێرمان و وێستهام یونایتد)ـه.
ئیسحاقی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوێده و هه‌ڵگری درێسی ژماره 36ـه له یانه‌ی ئا‌یك سۆڵنای سوێدی، یاریزانی خاوه‌ن خێرایه‌كی زۆر و جووله‌ی هونه‌ری به‌رزه، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 24 یاری، 10 گۆڵی تۆمار كردووه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2018 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، میدیاكان ئه‌م یاریزانه له ڕووی شێوازی یاریكردن و باڵا و درێژی به هاوشێوه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ وه‌سف ده‌كه‌ن.