به‌شار ئه‌سه‌د یه‌په‌گه به هێزێكی نیشتمانی وه‌سفده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا، رایگه‌یاند، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (YPG), به هێزێكی نیشتمانی وه‌سفكردووه.
شه‌ریف شه‌حاده، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا, له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ وێبسایتی "ARA News" گوتی: "گه‌لی سووریا گه‌لێكی یه‌كگرتووه، چ كورد بێت یان عه‌ره‌ب، چ موسڵمان بێت یان كریستیان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێناو ده‌ركردنی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، سوورین و ئینتیمایان بۆ نیشتمانه‌كه‌یان هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه هاتووه و پێشنیازی دابه‌شكردنی سووریا ده‌كات، ئه‌وانه مورته‌زه‌قه‌ن و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سوڵتانی پاره و بیری تیرۆریستی شه‌ڕده‌كه‌ن".
له باره‌ی لێدوانێكی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، كه ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاندبوو بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی فیدرالی سووریا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل رایگه‌یاند، ناكرێت گفتوگۆ له باره‌ی هیچ شتێكه‌وه بكرێت له سووریا، تاكو تیرۆریستان له‌و وڵاته مابن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش له ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌كه.
به‌شار ئه‌سه‌د، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌نی سووری" كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت هێزه كوردییه‌كان، گوتی: "ئه‌و هێزه هه‌مه‌جۆره، هه‌ندێكیان نیشتمانین و هه‌ندێكیشیان مورته‌زه‌قه‌ن، تێیاندا هه‌یه هه‌وڵی جیابوونه‌وه و فیدرالی ده‌ده‌ات، دیمه‌نه‌كه هه‌مه‌جۆره و ئاڵۆزه، ناتوانین هه‌ڵوێستێكی روونییان له‌دژ وه‌ربگرین، به‌ڵام ئێستا كاری له پێشینه‌مان، مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ تیرۆر، ئێستا به هه‌موو هێزه‌كان ده‌ڵێین له دژی داعش بجه‌نگن و شه‌ڕ بگه‌ن، ئێمه‌ش هاوكارییان ده‌كه‌ین".
له باره‌ی راگه‌یاندنی فیدرالیه‌ت له سووریا، ئه‌سه‌د ده‌ڵێت: "باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ هاووڵاتییه‌كی سووری له هیچ شوێنێك فیدرالییه‌تی قه‌بووڵ بێت".
شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، وا بۆ شه‌ش ساڵ ده‌چێت له‌و وڵاته به‌رده‌وامه و له سه‌ره‌تاشدا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌كانی "به‌هاری عه‌ره‌بی" به خۆپیشاندان له 26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2011، به ده‌ستگیركردنی 15 مێردمنداڵ له شاری درعا ده‌ستیپێكرد، دواتریش ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له خۆپیشاندانه‌وه گۆڕا و بووه خه‌باتی چه‌كداری له دژی ئه‌سه‌د و ئامانجی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، بوو به كۆتاییهێنان به حوكمی ئه‌سه‌د.