"یەکێتی وەکو هێزە بەرجەستە و کاریگەرەکەی جاران لەڕووی سیاسیەوە بونی نەماوە"
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌رێكی نزیك له باڵی "ناوه‌ندی بڕیار"ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، باس له كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه ده‌كات و له نووسینێكدا، باس له‌وه ده‌كات، دوای مام جەلال، "قەیرانی بەڕێوەبردن" و "ساغکردنەوی شوناس" و "پرسی خاوەندارێتی" یەکێتی، سێ کێشەی گەورەتر و ڕاستەقینەترن لەکێشەی جێگر و جێگرەوە".
سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس، كه نووسه‌رێكی نزیك له باڵی "ناوه‌ندی بڕیار"ی یه‌كێتییه، له نووسینێكدا، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ده‌ڵێت: "ئاخر یەکێتی بەدوو باڵی شکستەوە، نەدەتوانێت بەگوێرەی ڕێکەوتنی دەباشان، لەگەڵ گۆڕان سلێمانی بەڕێوەببات و نەدەشتوانێت، شەراکەتێکی سەنگین، بۆ بەڕێوەبردنی کوردستان لەگەڵ پارتی، وەک ئەوەی لەڕێکەوتنی ستراتیژیدا هاتوە بگەڕێنێتەوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، هاتووه: "دوای مام جەلال، "قەیرانی بەڕێوەبردن" و "ساغکردنەوی شوناس" و "پرسی خاوەندارێتی" یەکێتی، سێ کێشەی گەورەتر و ڕاستەقینەترن لەکێشەی جێگر و جێگرەوە، چونکە ئەو کێشانە لەگەڵ یەکێتیدا، سلێمانیان لانەوازە و کوردستانیشیان پەرتەوازە کردووە".
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، یه‌كێتی به سێ ماسكی جیاواز، رووخساره مێژوویی و ئۆرجیناڵه‌كه‌ی گۆڕاوه و وه‌كو هێزه به‌رجه‌سته و كاریگه‌ره‌كه‌ی جاران، له رووی سیاسییه‌وه بوونی نه‌ماوه.
له به‌شێكی نووسینه‌كه‌شیدا هاتووه: "یەکێتی وەکو هێزە بەرجەستە و کاریگەرەکەی جاران لەڕووی سیاسیەوە بونی نەماوە، چونکە بەشێوەی کردەیی، "باڵی ڕیفۆرم" کەدواتر چوونە ناو گۆڕان و ئێستاش "باڵی زۆرینە" و "ناوەندی بڕیاڕ"، بەسێ تایتڵ و کاریگەری و دنیابینی جیاوازەوە، ڕووخسارە مێژوویی و ئۆریجنەڵەکەی یەکێتیان، بەسێ ماسکی جیاواز گۆڕیوە".
له كۆتایی نووسینه‌كه‌شیدا، ئه‌و نووسه‌ره، چه‌ند چاره‌سه‌رێكی بۆ ره‌وشی ئێستای یه‌كێتی خستووه‌ته‌ڕوو و نووسیویه‌تی: "چارەسەر ئەوەیە، یان یەکێتی لەیەکگرتنی ئەو سێ دەرکەوتە جیاوازەوە، بونیاد و پێکهاتەیەکی نوێی حزبی دروست بکاتەوە و بەڕوخسارێکی نوێی یەکگرتوەوە دەربکەوێتەوە، یان بەڕێکەوتنی ئەو سێ دەرکەوتە و پێکهاتە جیاوازە، فیدڕاسیۆنێکی حزبی و بەرەیی ڕابگەیەنێت و بەشێوەی فرەیی بێتەوە کایەکەوە، چونکە ئیدی ئەو حزبە، بەفۆڕم و بونیاد و پێکهاتە کۆنەکەیەوە، کۆتایی هاتووە".
پێشتریش له باره‌ی جێگر و جێگره‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گه‌لاوێژخان، هاوسه‌ری ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و دایكی (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له دژی جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕیوه و له وتارێكدا نوسیوویه‌تی: "ناو به‌ناو ده‌نگۆیه‌ك له‌ملاو له‌ولا ده‌بیسترێ و له‌هه‌ندێ سایت و فه‌یس بووك و بڵاوكراوه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه كه گوایا كه‌سانێ هه‌ن خۆیان هه‌ڵپاچیوه بۆ جێگره‌وه‌ی مام جه‌لال، له‌كاتێكدا ده‌بێ هه‌موان ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانن كه ((جێگره‌وه‌ی مام جه‌لال هێشتا نه‌هاتۆته دنیاوه)).
گه‌لاوێژخان كه هاوسه‌ری ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و دایكی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتییه، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی 4/12/2016 كوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌كێتیدا وتارێكی له ژێر ناوی"به‌ڵێ بۆ جێگر....نا بۆ جێگره‌وه" له باره‌ی جێگره‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نوسیووه و به ئاشكرا به جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌ڵێت" بوون به جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی خه‌ونه و جێگره‌وه‌كه‌ی هێشتا نه‌هاتووه‌ته دونیاوه.
له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا گه‌لاوێژخان ده‌ڵێت: له كۆنگره‌ی ڕه‌سمیی حزبدا نووری چاوه‌كانم، خۆشه‌ویستی گه‌ل سه‌رۆك مام جه‌لال به‌سیفه‌تی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوو هه‌ڤاڵی به‌ڕێزی ده‌ست نیشان كرد بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌م و جێگری دوه‌م، كۆنگره‌ش پێشنیازه‌كه‌ی مامی په‌سند كرد، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی جێبه‌جێ كرا كارێكی حزبی دروست بوو، به‌ڵام ئێستا ناو به‌ناو ده‌نگۆیه‌ك له‌ملاو له‌ولا ده‌بیسترێ و له‌هه‌ندێ سایت و فه‌یس بووك و بڵاوكراوه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه كه گوایا كه‌سانێ هه‌ن خۆیان هه‌ڵپاچیوه بۆ جێگره‌وه‌ی مام جه‌لال، له‌كاتێكدا ده‌بێ هه‌موان ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانن كه ((جێگره‌وه‌ی مام جه‌لال هێشتا نه‌هاتۆته دنیاوه)).
"ناوه‌ندی بڕیار"ی یه‌كێتی نيشتمانى كوردستان, له 1ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ، به سه‌رپه‌رشتی جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه راگه‌یه‌ندراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایانگه‌یاند "هیچ بڕیاڕێك، چ له‌ناوخۆی حیزب یا بۆ ده‌ره‌وه‌ی حیزب، به‌بڕیاری گشتگیری یه‌كێتیی نازانرێت گه‌ربێتوو به‌ئاگاداری و په‌سه‌ندكردنی ئه‌م ناوه‌نده‌ی بڕیاره‌ی یه‌كێتی نه‌بێت".