راپۆرتێكی نهێنی CIA... روسیا دەستێوەردانی لە ھەڵبژاردنی ئەمریكا كردووه
K24 – هه‌ولێر
ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ئه‌مریكا CIA كۆتایی به هه‌ڵسه‌نگاندێكی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا هێنا و گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه كه روسیا ده‌ستێورانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كردووه بۆ یارمه‌تی دۆناڵد تره‌مپ.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"، سی ئای ئه‌ی زانیوه حكومه‌تی روسیا به هه‌زاران ئیمه‌یلی هاك كراوی كومیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراته‌كان و ئه‌وانه‌ی دیكه له‌وانه سه‌رۆكی كه‌مپینی هیلاری كلینتۆن داوه به پێگه‌ی ویكیلیكس.
به‌رپرسانی سی ئای ئه‌ی پێیان وایه ئه‌و كاره‌ی كه‌سه‌كان كه بۆ "كۆمه‌ڵه‌ی زانیاری ئه‌مریكا" ناسراون و به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی روسیا بۆ یارمه‌تیدانی تره‌مپ و زیان گه‌یاندن به كلینتۆن بووه.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵه‌ی زانیارییه كه ئامانجی روسیا سه‌ركه‌وتنی پاڵێوراوێك به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیكه بووه، بۆ ئه‌وه‌ش یارمه‌تی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپی داوه.
هه‌ر پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه كاردانه‌وه‌ی كۆشكی سپی و تیمی تره‌مپ لێكه‌وته‌وه.
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا پاش ئاگاداربوونی له‌م راپۆرته، فه‌رمانی به‌دواداچوونێكی ته‌واو ده‌ركرد بۆ پرۆسه‌ی دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، پاش ئه‌وه‌ی گومانی ده‌ستیوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردن دروستبوو.
له لایه‌كی تره‌وه تیمی ترامپ به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی سی ئای ئه‌ی رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه بوون كه ده‌یانگوت سه‌دام حوسین چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی هه‌یه.