شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د هێرشده‌كاته سه‌ر مه‌لا به‌ختيار و به توندى وه‌ڵام ده‌درێته‌وه
K24 – سلێمانى:
شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د، به وتار و نوقرچه سياسييه‌كانى، نه‌ياره‌كانى خۆى له ناو يه‌كێتييدا هه‌راسان كردووه و ئه‌وانيش وێڕاى خستنه‌ڕووى دۆسييه‌كانى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى يه‌كێتى، به هه‌وڵدان بۆ خۆشكردنى ئاگرى دووبه‌ره‌كى ناو يه‌كێتى تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن.
له نوێترين وتاريدا، شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د هێرشى كردووه‌ته سه‌ر مه‌لا به‌ختيار لێپرسيراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان.
هێرشه‌كه‌ى شاناز له كاتێكدايه كه مه‌لا به‌ختيار سه‌رقاڵى رێكخستنى كۆنفرانسى پارته سۆسياليسته‌كانى خۆرئاوا و مونته‌داى سۆشيال ديموكراته‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بييه له سلێمانى.
شاناز له ژێر ناونيشانه ته‌نزى "ده‌ستخۆش هه‌ڤاڵ" نووسيويه‌تى: "لە رۆژێکدا کە میللەتەکەمان نانی نیە بیخوات و دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی خوێندکاراندا داخراون و هەرێمەکەمان بە دەست دەیان قەیرانیترەوە دەناڵێت و هەزارو یەک کێشە بەرۆکی یەکێتیەکەمانی گرتووەتەوە و پارتی بە ئاشکرا پرۆژەکەی یەکێتی سەبارەت بە دابینکردنی مووچە لە رێی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٧ی عیراقەوە بە "تەڵەی ناحەزانی کوردستان " ناو دەبات وهەڵوێستی یەکێتی لەو بارەیەوە بە "پیلانی رەشی دژ بە خەڵک و ماف و دەستکەوتەکانی و ئایندەی هەرێمی کوردستان" لەقەڵەم دەدات .. کاکی کارگێڕ، کۆنفرانسی پارتە سۆشیالیستەکانی ئەوروپا و مونتەدای سوشیال دیموکراتەکانی جیهانی عەرەبیمان بۆ ساز دەکات".
شاناز تانه‌ى له مه‌لا به‌ختيار داوه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه, حه‌زى مه‌لا به‌ختيار بۆ سازكردنى ئه‌و كۆنفرانسانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له رابردوودا ده‌فه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "دەزانم کە رەنگە لە رابوردودا هەلی بەشداریکردن لەو جۆرە سمینار‌و کۆنفرانسانەدا بۆ هەندێک لە هەڤاڵانمان نەڕەخسابێت و بە نیسبەت ئەوانەوە ئەوە پێخستنە ناو دونیایه‌کی نوێ بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ڕەوای نابینم کە لە پێناو بەشداریکردن یان سازدانی ئەو کۆنفرانس و کەرنەڤاڵانەدا کارەکانی یەکێیتی پشتگوێبخرێن و ئایندەی یەکێتی بدرێتە دەست قەدەر"!.
شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د به شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ داوا له مه‌لا به‌ختيار ده‌كات مادام ئه‌وه‌نده حه‌زى له كۆڕ و سيميناره با هه‌موو كاتى خۆى بۆ ئه‌و كاره ته‌رخان بكات و ده‌نووسێت: "زۆر ئاساییە دەکرێ ئەوانەی کە زەوقیان بە کۆڕ‌و سمینار دێت هەموو کاتی خۆیان بۆ ئەوکارە تەرخان بکەن و لەسەر حیسابی خۆیان وکاتی خۆیان و بە ناوی خۆیانەوە بەو کارە هەڵسن، بەڵام ئاسایی نیە کە ناوی یەکێتی و پەیوەندییەکانی یەکێتی و کەناڵە دیپلۆماسیەکانی یەکێتی و مێژوی یەکێتی و پارەی یەکێتی بۆ کۆنفرانساتی شەخسی و خۆ دەرخستنی تاکەکان بەکار بێت".
له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌ى شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌دا سايتى چاودێرنيوزى سه‌ر به مه‌لا به‌ختيار وه‌ڵامى ئه‌ندامێكى ئاماده‌كارى كۆنفرانسى پارته سۆسياليسته‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا وه‌ڵامى شاناز دراوه‌ته‌وه و به‌رگرى له مه‌لا به‌ختيار كراوه.
له وه‌ڵامنامه‌كه‌دا هاتووه: "كەسێك، كە خۆی بەشازادەی یەكێتیی دەزانێت، بابەتێكی لەسەر كۆنفرانسەكەی سۆسیالیستەكان نوسیوەو دەیەوێ، هەستی پڕ لەڕەخنەی رای گشتی لەسەر خۆی و هاوسەرەكەیی و سەروەت و سامانەكەی، بگۆڕێ".
له وه‌ڵامه‌كه‌دا هاتووه: "تا ئەم كاتە، یەكێتیی بۆ كۆنگرەكە یەك دۆلار‌و یەك دیناری سەرف نەكردووە. هەرچی لەم بارەوە وترابێ و بوترێ، بەغیلی و رق بەولاوە هیچی تر نییە. ناوەڕۆكی وتارەكەی (شازادە) هەموو كەسێك دەزانێ دژی (مەلا بەختیار)ە".
ئه‌ندامه‌كه‌ى ليژنه‌ى ئاماده‌كارى له باره‌ى حه‌زى مه‌لا به‌ختيار بۆ سازكردنى ئه‌و جۆره كۆڕ‌و كۆنفرانسانه وه‌ڵامى شانازى داوه‌ته‌وه و نووسيويه‌تى: "ئەم قسانە مایەی پێكەنینە. مەلا بەختیار هەموو كەسێك دەزانێ، لەنیوەی سەدەی رابردوو دوای بازرگانی نەكەوتووە. تەمەنی خۆی لەشاخ و خۆ شاردنەوەو شەڕو شۆڕدا بردووه‌تە سەرو بە ئەندازەی قورسایی جل‌و بەرگ‌و خشڵ‌و پێڵاوی ماركە جۆراو جۆرەكانی گرانبەهای (شازادە) پێڵاوی لاستیكی دڕیووە".
هه‌روه‌ها به‌رگرى له مه‌لا به‌ختيار كردووه و ژماره‌يه‌ك تۆمه‌تى داوه‌ته پاڵ شاناز و نووسيويه‌تى: مه‌لا به‌ختيار قەتیش لەحكومەت نەبووە، هەتا بەرپرسیارێتی قەیران هەڵبگرێ. وەكو (شازادە)ش بیست ساڵ بەرپرسیاری پەیوەندییەكان‌و ناوەندی دەرەوە نەبووە، مانگانە سەفتەی دۆلار وەربگرێ بەبێ ئەوەی یەك وەسڵ بداتە ئیدارەی گشتی. كوڕەكەشی مانگانە سەدان هەزار دۆلار هەتا ئێستا وەرناگرێ بۆ كەین‌و بەینی كرێی سەتەلایتەكان.هیچ مناڵێكیشی نەكراوەتە كونسوڵ و مونسڵ. لەبەغداش خانوی لەمام جەلال وەرنەگرتووە و بەپارەی سەرۆكایەتی كۆمار تەعمیری نەكردووەو *نەی فرۆشتووه‌تەوە بەسەفارەتی كوەییت بە (27) ملیۆن دۆلار".
هه‌روه‌ها هاتووه: "تۆش (شازادە) ئەوەتەی بووی بە بەرپرسیاری ناوەندی دەرەوە، لەدوا هەڵبژاردنی عێراقدا یەكێتیی لەناو وڵات سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناو مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری هەڵمەتەكە و راگەیاندنی هەڵبژاردنەكە بوو، تەنها لەدەرەوەی وڵات، لەتەواوی وڵاتان بە بەریتانیاشەوە كە (شازادە) چل ساڵە لەوێ ئەژی، یەكێتیی لەتاقە وڵاتێكیش هەڵبژاردنی نەبردووه‌تەوە".
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى شانازدا ئه‌ندامه‌كه‌ى ئاماده‌كارى كۆنفرانسه‌كه شانازى به هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه له ناو يه‌كێتييدا تۆمه‌تبار كردووه و نووسيويه‌تى: "هەر خەریكی ئاژاوەی ناو یەكێتیی و پارتی.. ناو خودی یەكێتیی.. چەواشەكردنی رای گشتی و درۆ هەڵبەستنن، بەداخەوە، یەكێتییەكان لەبەر رێزی مام جەلال و هێرۆ خان، وەڵامی (شازادە)كان نادەنەوە، ئەگینا شازادە دڵنیابێ لەناخی هەموو یەكێتییەكی دڵسۆزدا رقێكی شاراوە بەرامبەری هەیە. بەیەكێكیشی ئەزانن كە ناكۆكی لەناو یەكێتیی قوڵ دەكات".