به ڤیدیۆ.. ساته‌وه‌ختی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبول ببینه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك یاریگه‌ی به‌شكتاش له ئیستانبول روویدا و به‌هۆیه‌وه 20 پۆلیس بریندارن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هانده‌ران له یاریگه‌كه ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ساته‌وه‌ختی ته‌قینه‌وه‌كه له پشته‌وه‌ی دوو گه‌نج ده‌رده‌كه‌وێت، كه سه‌رقاڵی ژه‌نینی میوزیك و گۆرانی گوتنن.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.